ئەمڕۆ ڕێکەوتی 23 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئه‌یلول 2017

ناوی شەش کەس لە گیراوەکانی بانە ئاشکرا کران

لە درێژەی ئاشکرابوونی ناوی گیراوەکانی ئەم دواییانەی کوردستان کە سەبارەت بە پشتیوانی لە ڕاپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستان گیراون، ناوی شەش کەسی دیکە لە گیراوەکانی شاری بانە زاندراوە. بەپێی بەدواداچوونی پەیامنێری “چاونیوز” لەڕۆژی پێش ڕیفراندۆم و خۆشیدەربڕینەکانی دوای ڕیفراندۆمەکەی باشووری کوردستان دەیان کەس لە خەڵکی بانە بەتایبەت لاوانی ئەو شارە گیراون …

درێژەی بابەت »

ئاشکرابوونی ناوی دوو کەسی دیکە لە گیراوەکانی مەریوان

ناوی دوو کەسی دیکە لەو لاوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان گرتوونی ئاشکرا کرا. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” حەمید ئەدوایی و محەممەد ئەدوایی خەڵکی گوندی “سلێن”ی ناوچەی هەورامانی تەخت دوو کەسی دیکە لە گیراوەکانی شاری مەریوانن کە بە تاوانی پشتگیری لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان گیراون. جێی بیرهێنانەوەیە کە تا ئێستا دەیان …

درێژەی بابەت »

چاونیوز ناوی ژمارەیەکی دیکە لە گیراوەکانی سەقز، سنە و پیرانشار، بۆکان و هەوشار ئاشکرا دەکا

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕەشبگیری ئەم دواییانەیان کە سەبارەت بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان لە ڕاپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستان کردوویانە، دەیان کەسیان دەسبەسەر کردوە کە چارەنووسی زۆر لەوان ناڕوونە. پەیامنێرانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان لە هەوڵدان ناو و شوناسی ئەو دەسبەسەرکراوانە وەدەست …

درێژەی بابەت »

سێ کەس لە بۆکان و سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران

هێزەکانی‌ سه‌ربه‌ ئیتلاعات له‌ شاری‌ بۆكان دوو مامۆستای‌ قوتابخانه‌یان به‌ بێ هیچ مۆڵه‌تێكی‌ قه‌زایی ده‌سبه‌سه‌ر كرد. لە شاری سنەش چالاکێکی کرێکاری دەسبەسەر کراوە. مه‌ئموورانی‌ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات له‌ شاری‌ بۆكان دوو مامۆستای‌ قوتابخانه‌یان به‌ ناوه‌كانی‌ مه‌ولوود خونچه‌زه‌رد و سه‌ید سه‌ڵمان ئیمام زه‌نبیلی پاش بانگران بۆ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات به‌ تۆمه‌تی‌ پڕوپاگه‌نده‌ دژی‌ …

درێژەی بابەت »

ڕەشبگیر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تاوانی خۆشیدەربڕین بۆ ڕاپرسییەکەی سەربەخۆیی باشووری کوردستان

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەیان کەسیان بە تاوانی خۆشیدەربڕین سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ڕاپرسیی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان دەسبەسەر کرد. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە مەهاباد سێ کەس بە ناوەکانی ڕووناک ئاقایی، کاوەیس ئاقایی و سروە مووسازادە کە هەموویان ئەندامانی بنەماڵەیەک بوون دەسبەسەر کراون. تاوانی ئەو بنەماڵەیە ئەوە بووە …

درێژەی بابەت »

لە ئیلام لایەنگرانی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەسبەسەر دەکرێن

عەبدەنوور جەمشاهی لە ئیلام بە تاوانی بانگەشە بۆ سەربەخۆیی باشوری کوردستان دەسبەسەر کرا. لە بەردەوامیی دژایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ پرسی ڕیفراندۆم لە باشووری کوردستان و پێشوازیی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە بڕیاری سەربەخۆیی باشووری نیشتمانەکەیان، ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە کوردستان شەپۆلێکی نوێیان لە دەسبەسەرکرانی چالاکانی کورد دەست پێکردوە. هەر لەو پێوەندییەدا عەبدەنوور جەمشاهی، …

درێژەی بابەت »

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سەردەشت لە درێژەی کۆڵبەرکوژییەکانیان پۆلێکی دی لە کاسبکارانی کوردیان دایە بەر دەستڕێژ. لەو پەلامارەدا کە شەوی شەممە، لە سەر یەکشەممە، 2ی ڕەزبەر لە پشتی بێتووش کرایە سەر ئەو کاسبکارانە، یەک لەوان بە ناوی خدر ئەسپەندار بە توندی بریندار بوو. ناوبراو دوای ڕاگوێزرانی بە نەخۆشخانەی …

درێژەی بابەت »

سێ کەس لە دێولان و سنە دەسبەسەر کران

ئیدارەی ئیتلاعات دوو کەسیان لە دێولان دەسبەسەر کرد. ئەندامێکی ئه‌نجومه‌نی‌ سێنفیی مامۆستایانی‌ كوردستان لە شاری سنەش به‌ تۆمه‌تی‌ پروپاگه‌نده‌ی‌ دژی‌ ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر كراوە. ڕۆژی دووشەممە، 27ی خەرمانان دوو چالاکی مەدەنیی شاری دێولان بەناوەکانی یەدوڵڵا شاکری و ئازاد نادری بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەسبەسەر کراون و ئێستا لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری دێولان …

درێژەی بابەت »

شەش کۆڵبەری دیکەی کورد کوژران و بریندار بوون

به‌دوای‌ تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان سپای‌ پاسدارانی‌ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوو كۆڵبه‌ری‌ كورد له‌ ناوچه‌ی‌ كێله‌شین و نزیك سیده‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان برینداربوون. ڕۆژی‌ ڕابردوو دوو كۆڵبه‌ری‌ كورد له‌ ناوچه‌ی‌ نێوان كێله‌شین و سیده‌كان به‌هۆی‌ تۆپبارانكردنی‌ سپای‌ پاسدارانی‌ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران برینداربوون و به‌ خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاری‌ سۆران له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان …

درێژەی بابەت »