ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئاب 2017

١٢٠ کرێکاری کارخانەی بەستەنی عەسەلی کوردستان ٥ مانگە بێکارن

کرێکارانی کارخانەی بەستەنی عەسەلی کوردستان کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە داخراوە و بە هۆیەوە زیاتر لە ١٢٠ کرێکار بێکار بوون، پاش تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج مانگ لە داخرانی کارخانەکە و بێکاربوونیان چارەنووسیان نادیارە و ئەوەش ناڕەزایەتی کڕیکارانی لێکەوتۆتەوە. كارخانه‌ی به‌سته‌نی عه‌سه‌لی کوردستان یه‌كێك له‌ یه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووەكانی به‌رهه‌مهێنانی بەستەنی لە ئاستی پارێزگای کوردستان …

درێژەی بابەت »

دوو کۆڵبەری کورد لە شنۆ بە تەقەی هێزەکانی رژیم کوژران و بریندار بوون

شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، 19 گەلاوێژ، هێزە جێگیرکراوەکانی سەرسنوور لە سنووری “دۆڵ مەیدان” هەڵکەوتوو لە نێوان کێوەکانی کێلەشینی سەر بە شاری شنۆ تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک دەستبەجێ گیانی لە دەستدا. فەرهاد جەسیمی، خەڵکی گوندی سیدانی سەڵماس شوناسی ئەو کۆڵبەرەیە کە کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بە …

درێژەی بابەت »

لە سەلاسی باوەجانیش کاسبکارێک کوژرا

کاسبکارێکی کورد لەناوچە سنوورییەکانی سەلاسی باوەجانی کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و کوژرا. ئەو کاسبکارە کوردە کە “محەممەد باقر قەیتوولی‌زادە”ی ناوە، خەڵكی گوندی بەدرە بووە و ڕۆژی دووشەممە، 16ی گەلاوێژ لە نیزیک گوندی تازاوای سەلاسی باوەجانی تەقەی لێکراوە و کوشتوویانە. کوژرانی ئەو کاسبکارەی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە حاڵێک …

درێژەی بابەت »

ئارێز ڕۆژهەڵاتی: هۆی سەرەکیی خۆکوژییەکان لە ئێران سیاسەتەکانی دەسەڵاتە 

دیمانە: شەونم هەمزەیی                                      لە مێژە ئیدی هەواڵی خۆکوژییەکان لە کوردستان موچرک ناخاتە لەشی ئینسانەوە. ئەو ڕووداوانە هێندە دووپات بوونەتەوە خەریکە دەبنە نۆرمێکی کۆمەڵایەتی و بە تەواوی ئاسایی دێنەبەرچاو. هۆکارەکان چین کە دیاردەیەکی ناسروشتیی وەک زۆربوونی خۆکوژییەکان نابنە خەمی خەڵک و دەسەڵات؟ بۆ ئەو لایەنە لە ژیانی کۆمەڵایەتیی خەڵک ئاوڕی …

درێژەی بابەت »

بەردەوامیی خۆکوژییەکان لە کوردستان و کەمتەرخەمیی کاربەدەستان

لە ناوچەی لەیلاخ دوو کچی لاو لە ڕێگەی خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. دوو رۆژ لەمەپیش لە  شارۆچکەی گردمیران سەر بە شاری دێولان کەسێک بە ناوی سومەییە وەیسی تەمەن ٢٣ ساڵ بە هۆی گرفتی  بنەماڵییەوە پەنای بۆ خۆکوژی بردووە و هەروەها کچێکی دیکەش خەڵکی ئاوایی “بەوەجان” بەناوی نگین محەممەدی …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکەش لە پیرانشار کوژرا

تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی دی. بەیانیی ڕۆژی هەینی، 13ی گەلاوێژ پۆلێک کۆڵبەری ناوچەی پیراننشار لە شوێنێک بە ناوی “پیرەکانی” کەوتوونەت بەر دەستڕێژی سەرەڕۆیانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک کوژرا. هەواڵدەریی موکریان ڕایگەیاندوە کە ئەو کۆڵبەرە کوژراوە “فەرهاد زەردی” کوڕی عەبدوڵڵای ناوە …

درێژەی بابەت »

دوو کۆڵبەری دیکە لە سەقز و مەهاباد کوژران و بریندار بوون

لە سەقز هێزە ئینتیزامییەکان ماشێنی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەسترێژی گوللە و شۆفیرەکەیان بە توندی بریندار کرد. لەو هێرشەدا کە ڕۆژی چوارشەممە، 11ی گەلاوێژ کراوە، حەبیب موحیبی، شۆفیری ئوتومبیلەکە بە توندی بریندار بووە. ناوبراو کە خەڵکی مەریوانە لە رێگای سەقز بۆ گوندی دووئاو لەلایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ. هەر …

درێژەی بابەت »

زیندانییەکی سیاسیی کورد لە سنە لە دار درا

بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، 11ی گەلاوێژ مورتەزا ڕەحمانی، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی سنەدا لەدار درا. مورتەزا ڕەحمانی خەڵکی گوندی تیلەکۆ لە نزیک شاری کامیاران بوو. ئەو کۆتایی ساڵی 1390ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و لە دادگاییکردنێکی بەپەلەدا بە تاوانی دژایەتیی لەگەڵ خودا لە …

درێژەی بابەت »