۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: خەرمانان ۱۳۹۶

محەممەدعەلی تاهێری سەرلەنوێ بە ئێعدام مەحکوم‌کرا

دامەزرێنەری “عیرفانی بازنە” ئەندازیار محەممەد عەلی تاهێری لە ژێر گوشاری چەند مەرجع تەقلیدو، ناوەندە ئەمنییەکان بۆ جارێکی دیکە حوکمی لە سێدارەدانی بە سەر سەپا. عەلیرەزا تەباتەبایی پارێزەی محەممەد عەلی تاهێری رۆژی یەکشەممە هەواڵی سزای ئێعدامی ناوبراوی ڕاگەیاند و ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لێکەوتەوە. شایانی باسە محەممەد عەلی تاهێری بە بانگەشە کردن …

درێژەی بابەت »

سارا ڕۆستەمی لە بانە به‌ تۆمه‌تی‌ سیاسی ده‌سبه‌سه‌ركرا

كچێك له‌ شاری‌ بانه‌ به‌ بێ هیچ مۆڵه‌تێكی‌ قانوونی‌ و قه‌زایی به‌ تۆمه‌تی‌ سیاسی ده‌سبه‌سه‌ر كرا. شه‌وی‌ ٣٠ی‌ گه‌لاوێژ كچێك به‌ ناوی‌ سارا ڕۆسته‌می‌ له‌ هوتێلێك له‌ شاری‌ بانه‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی‌ ده‌زگایی قه‌زایی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی‌ لیباس شه‌خسی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی‌ ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه‌. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی دەوڵەت

کۆڵبەرێک لە بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو. ڕۆژی پێنجشەممە، ۲ی خەرمانان پۆلێک کۆڵبەری ناوچەی بانە لە شوێنێک لە نیزیک بەنداوی کێلێ کەوتوونەتە کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و لەلایەن ئەوانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ. لەو پەلامارەدا کۆڵبەرێک بەناوی نیژاد فەرەجپووریان بە توندی بریندار بووە. هەواڵدەریی موکریان دەڵێ …

درێژەی بابەت »

سێ کەس لە ناوچەی هەوشار دەسبەسەر کران

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە تیکاب سێ خەڵکی گوندی ئەحمەداوایان دەسبەسەر کرد. ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تیکاب ڕۆژی ۲۴ی گەلاوێژ هەڵی کوتاوەتە سەر گوندی ئەحمەداوا و سێ کەسێ خەڵکی ئەو گوندەی بە ناوەکانی حامید سەبزی، بێهزاد بەرادەران و سامان سەبزی دەسبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردوویانن. بەپێی زانیارییەکان ئیدارەی ئیتلاعات تۆمەتی ئەندامەتی و …

درێژەی بابەت »

تازەلاوێکی کورد لە ماکۆ بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا

تازەلاوێکی تەمەن ۱۷ ساڵی کوردی خەڵکی ماکۆ بە گوللەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا. شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، ۳۰ی گەلاوێژ لە ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ پۆلێک کۆڵبەر کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و یەک لەوان بە ناوی وەحید دەوڵەتخا کوژراوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان وەحید تەمەنی ۱۷ ساڵ و …

درێژەی بابەت »

دوو کەس لە ئیلام و کرماشان بە تۆمەتی سیاسی دەسبەسەر کران

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام خوێندکارێکیان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دەسبسەر کردوە. لە شاری سەرپێلی زەهاویش باوکێک بە تاوانی ئەوەی کوڕەکەی ئێرانی جێهێشتووە گیراوە. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ۲۵ی گەلاوێژ خوێندکارێکی زانکۆی باختەر لە ئیلام بە ناوی سۆهەیل محەممەدپوور گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکەی ناوچەی ورمێ بریندار کرا

کۆڵبەرێکی دیکە لە ورمێ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو. ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ۲۱ی گەلاوێژ پۆلێک کۆڵبەری ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری کوردستان کەوتوونەتە کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و لەلایەن ئەو هێزانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ. لەو تەقەکردنەدا کە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کراوە، کۆڵبەرێک بە ناوی …

درێژەی بابەت »

هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی دیکە کوردیان لە ناوچەی شنۆ کوشت

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناوی عیزەددین خالدی لە ناوچەی سنووریی نێوان شنۆ و باشووری کوردستان کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانی لەدەست دا. ڕۆژی هەینی، ۲۰ی گەلاوێژ پۆلێک کۆڵبەر کەوتوونەتە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دراونەتە بەر دەستڕێژ. کوژرانی ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی شنۆ لە …

درێژەی بابەت »

سەپاندنی سزای ئێعدام بەسەر بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە زاهیدان

دادگای شۆڕشی شاری زاهیدان بە تۆمەتی محاربە و هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای ئێعدام و زیندانیی درێژخایەنی بەسەر چوار بەندکراودا سەپاندوە کە یەکیان کوردە و خەڵکی کرماشانە. بەپێی ڕاپۆرتی کەمپینی چالاکانی بلووچ دادگای شۆڕشی زاهیدان ڕۆژی شەممە، ۲۱ی گەلاوێژ سزای ئێعدامی بەسەر ئەبووبەکر ڕۆستەمی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی کرماشاندا …

درێژەی بابەت »