ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ته‌مموز 2017

جێگری ستادی بەربەرەکانی لەگەڵ کاڵای قاچاغ: کۆڵبەر قاچاغچی نییە!

جێگری پلاندانان، چاوەدێری و ڕێکخستنی کاروباری ئابووریی ستادی بەربەرەکانی لەگەڵ کاڵای قاچاغ دەڵێ کۆڵبەر قاچاغچی نییە. قسەکانی ناوبراو لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە کۆڵبەرانی کورد لە کوردستان هەر بە تاوانە دەدرێنە بەردەسڕێژی گوللە. سەید عەلیڕەزا گوڵستانی‌زادە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ قوربانعەلی سەعادەت، پارێزگاری ورمێ‌دا ئیدیعای ئەوەی کردوە کە دەوڵەت بە تەواوی لە …

درێژەی بابەت »

تازەلاوێک لە بانە خۆی کوشت

خۆکوژی لە بانە بووە هۆی گیانلەدەستدانی تازەلاوێک. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە، 1ی گەلاوێژ لاوێکی تەمەن 18 ساڵ لە بانە بە ناوی ئەییوب کاکی خۆی کوشتوە. ئەییوب کاکی، کوڕی سەعید خەڵکی گوندی ساوان بووە و بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی بە تاپڕ لە خۆی داوە و …

درێژەی بابەت »

کرێکارەکانی شارەوانیی سنە زیاتر لە 6 مانگە مووچەیان نەدراوەتێ

کرێکارەکانی بەشی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی شارەوانیی سەردەشت زیاتر لە 6 مانگە مووچە و حەقدەستیان نەدراوەتێ. دواکەوینی مووچەی زیاتر لە 6 مانگی ئەو کرێکارانە لە بارودۆخی ئابووریی ئێستا لە حاڵێکدایە کە شارەوانیی شاری سەردەشت هەر وادە و بەڵێنیان دەدەنێ و لە دوایین کەڕەتدا گوتویانە کە لە کۆتایی مانگی پووشپەڕدا مووچەی دواکەوتووی سێ …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی سێ کاسبکار بە تەقەی هێزەکانی رژیم لە روانسەر

سێ کاسبکاری دیکە لە کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون. ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە،٢٥ پووشپەڕ، هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە رێگای گوندی بورهانەدین هەڵکەوتوو لە سێ کیلۆمەتری شاری روانسەر لە رێگای پاوە روانسەر، تەقەیان لە ماشینی کاسبکاری کورد کرد کە لە ئاکامدا کاسبکارێک کوژرا و دوو …

درێژەی بابەت »

خانووی چالاکێکی سیاسی لە مەهاباد دەستی بەسەردا گیرا+ وێنە و بەڵگە

خانووی بنەماڵەی چالاکێکی سیاسی لە مەهاباد دەستی بەسەردا گیرا. ئۆمید عەبدە، زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد کە ساڵی 1390 بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەسبەسەر و دوای ساڵ و نیوێک مانەوە لە زیندان بە دانانی قەباڵەی خانووی ماڵەووەیان بە مەرەخەسی هاتبووە دەرێ و نە گەڕابۆوە بۆ زیندان؛ خانووەکەیان دەستی بەسەردا …

درێژەی بابەت »

ئیتلاعاتی شنۆ  دوو کەسی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکڕات دەسبەسەر کرد

ئیدارەی ئیتلاعاتی شارۆ شنۆ دوو کەسی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری ئەو شارەی بە تۆمەتی پێوەندی هەبوونیان بە حیزبی دێموکڕاتەوە دەسبەسە کرد. عەلی مەحموودی خەڵکی دەشتەبێڵ و سیروان کارساز، خەڵکی شێخان ئەو دوو کەسەن کە ڕۆژی پێنجشەممە، 22ی پووشپەڕ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن …

درێژەی بابەت »

 لە دێولان ئیدارەی ئیتلاعات دوو کەسی دیکە لە حوسێن‌پەناهی‌یەکانی دەسبەسەر کرد

دوو کەسی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسین پەناهی لە گوندی “قڕوچیای” شاری دێولان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەسبەسەر کران. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری چاونیوز ڕۆژی پێنجشەممە، 22ی پووشپەڕ، “عەباس حوسێن‌پەناهی” کە سەردانی باوک و دایکی ڕامین حوسێن پەناهیی کردبوو، لە ماڵی ئەوان دەسبەسەر کرا. ڕۆژی شەممە، ٢٤ی پووشپەڕیش، ئەندامێکی دیکەی ئەم …

درێژەی بابەت »

لاوێکی خەڵکی سەقز لە بۆکان خوی کوشت

ڕۆژی دووشەممە، 19ی پووشپەڕ لاوێکی گوندی قەڵاگای قەڵاگای سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز بە ناوی مەنسوور رەحیمی خۆی کوشت. ناوبراو لە پارکی ساحلیی بۆکان ملی خۆی بە پەتەوە کردوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە. خۆکوژیی مەنسوور ڕەحیمی لە حاڵێک دایە کە هەر لە دوو حەوتووی ڕابردوودا حەمید مزەفەری لە ڕوانسەر، …

درێژەی بابەت »

(( ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌که‌می 2017 دا))

کوردستانی ئێران لە ساڵی 2017 و لە نیوه‌ی یەکەمی ئەمساڵەش‌دا بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابووری‌دا پێ‌برا. بەپێی ئەو داتا و زانیاری‌یانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای خۆی تۆماری کردوون، لە ماوەی شه‌ش مانگی  سەرەتای ئەمساڵ‌دا …

درێژەی بابەت »

سەلاحەدین خەدیو دەسبەسەر کرا

سەلاحەددین خەدیو، ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسیی دانیشتووی مەهاباد لە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، 13ی پووشپەڕەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا بێسەروشوێنە. پەیامنێری “چاونیوز” لە زمانی کەسانی نیزیک لە سەلاحەددین خەدیو باس لەوە دەکا کە سەرەڕای بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەی ناوبراو بەڵام هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە ناوبراو نەزانراوە. بەپێی ئەو هەواڵە کەسانی …

درێژەی بابەت »