ئەمڕۆ ڕێکەوتی 12 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ته‌مموز 2017

کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبەرێکی دیکەی ناوچەی بانە

لە بانەش کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی تاژان بە گوللەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ی گەلاوێژ پۆلێک کاسبکاری کورد لە سنووری سوورکێو کەوتوونەتە کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و دەستڕێژیان لێکرا. لەو پەلامارەدا کاسبکارێکی لاو بە ناوی برایم ڕەحمانی، خەڵکی گوندی …

درێژەی بابەت »

بانگکرانی کۆمەلێک چالاکی مەدەنی و سینفیی سەقز بۆ دادگا

کۆمەڵیک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز کە بەشدارییان لە رێوڕەسمی نەورۆزیی ئەمساڵدا کردبوو، لەسەریان کردوون کە دەبێ لە ماوەی 5 ڕۆژدا خۆیان بە دادگای شۆڕشی ئەو شارە بناسێنن. ماڵپەڕی مامۆستا و کرێکار لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو هەوڵە دەڵێ ئەو کەسانە پێشتر لە ڕۆژانی 3 تا 5 ی خاکەلێوەدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی …

درێژەی بابەت »

ناڕوونیی چارەنووسی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە شنۆ دوو مانگ دوای گیرانی

محەممەدئەمین پەیغامی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شنۆ کە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبی دێموکرات گیراوە، سەرەڕای دوو مانگ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی هێشتا ناڕوونە. ناڕوونیی چارەنووسی محەممەدئەمین پەیغامی لە حاڵێکدایە کە ناوبراو نەخۆشیی تایبەتیی هەیە و پێش گیرانی لە تاران چارەسەری پزیشکیی بۆ دەکرا، بەڵام دوای گیرانی هەموو ئەو دەرمان و چارەسەرانە ڕاگیراون …

درێژەی بابەت »

هەڵاواردنی مەزهەبی بۆ بەخشین و لێبوردن لە تاوان

لە پارێزگای ناوەندیی ئێران زیندانییەک کە بە تاوانی ڕاگرتنی 2 کیلۆ ماددەی هۆشبەری شیشە سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، بەهۆی “لەبەرکردنی قورئان” سزای ئێعدامی لەسەر هەڵگیرا. بەڕێوەبەری گشتیی زیندانەکانی پارێزگای ناوەندی دەڵێ ئەوە چوارەم کەسە لەو پارێزگایەدا لە لەبەر لەبەرکردنی قوڕئان لە مردن ڕزگاری دەبێ. چالاکانی مافی مرۆڤ دەڵێن ئەگەرچی ڕاگیرانی …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە لە پیرانشار

پۆلێکی دی لە کۆلبەرانی ناوچەی سەردەشت کەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و درانە بەر دەستڕێژ. لەو پەلامارەدا دوو کۆلبەر کوژران و بریندار بوون. شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، 6ی گەلاوێژ لە “کانی ناخۆشە”ی ناوچەی پیرانشار پۆلێک کاسبکاری کورد دراونەتە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و یەک لەوان بە ناوی …

درێژەی بابەت »

سێ زیندانیی دیکە لە بەندیخانەکانی مهاباد و ورمێ لە دار دران

ڕۆژی چوارشەممە، 4ی گەلاوێژ سزای لەداردرانی زیندانی لە زیندانەکانی ورمێ و مهاباددا جێبەجێ کرا. ڕۆژی سێشەممە، 3ی گەلاوێژ چوار زیندانیی کورد لە بەندیخانەکانی مەهاباد و ورمێ بە ناوەکانی خالید ئەمینی و فتاح ئەمینی [برای یەکترین] و”داوود ماڵدار” و “فەرهاد موسازادە” بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای لەداردرانیان بەڕێی سللولی ئینفڕادی کران. …

درێژەی بابەت »

چەنگیز قەدەم خەیری لە زیندانی “مسجد سلیمان” مانی لەخواردن گرتوە

چەنگیز قەدەم خەیری، زیندانی سیاسیی کورد کە بۆ زیندانی “مسجدسلیمان” دوور خراوەتەوە، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەستێوەردانی وەزارەتی ئیتلاعات لە پەروەندەکەی سەبارەت بە ئیزن پێنەدانی بۆمەرەخەسیی دەرمان و چارەسەر لە ڕۆژی دووشەممە، 2ی گەلاوێژەوە مانی لە خواردن گرتوە. مانگرتنی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە لە حاڵێک دایە کە پزیشکەکان زیندان ڕایانگەیاندوە …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبەری دیکەی کورد لە سەردەشت و ورمێ

لەناوچەی سەردەشت کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا، لە ناوچەی ورمێ‌ش سێ کاسبکار کوژران و بریندار بوون. ڕۆژی سێ شەممە، 3ی گەلاوێژ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پۆلێک کاسبکاری کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و یەک لەوان بە ناوی کەریم محەممەدئەمین‌زادە خەڵکی گوندی”بیتۆش” کوژراوە. کەسێکی ئاگادار لەو …

درێژەی بابەت »

کرێکارێک لە مەریوان بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا

ڕووداوی کار لە سنە گیانی لە کرێکارێکی خەڵکی ئەو شارە ستاند. ڕۆژی یەکشەممە ١ی گەلاوێژ، کرێکارێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی وشیار محەممەدی لە سنە و لە کاتی کارکردن لە بینایەکی سێ نهۆمیدا بەربۆوە و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا. ئامارە ڕەسمییەکان دەڵێن ڕۆژانه‌ ٤ كه‌س له‌ ئێران به‌ هۆی‌ …

درێژەی بابەت »

سێ زیندانیی دیکەی کورد لە دار دران

سێ زیندانیی دیکەی کورد لە دار دران. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی دەڵێ ئەو کەسانەی بە تاوانی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر لە دار داوە. رۆژی یەكشەممە، ١ گەلاوێژ، شارۆمەندێكی کوردی خەڵکی شاری دروود لە پارێزگای لۆڕستان بە ناوی “مێهدی ساکی”، ٣٣ ساڵ تەمەن، لە گرتووخانەی شاری میاندواو لەسێدارەدرا. مەهدی ساكی ساڵی …

درێژەی بابەت »