ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: حوزه‌یران 2017

هێرشی هێزە ئینتیزامییەکانی تیکاب بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاق‌دەرە

هێرشی هێزە ئینتیزامییەکانی تیکاب بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاق‌دەرە بووە هۆی برینداربوون و دەسبەسەرکرانی چەند کەسی خەڵکی ئەو ئاواییە. ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی جۆزەردان هێزە ئینتیزامییەکانی شاری تیکاب هەڵیان کوتایە سەر گوندی ئاق‌دەرە و بەربوونە گیانی خەڵک. لەو پەلامارەدا دەیان کەس لە خەڵکی ئاوایی کە چەند کەسیان ژن بوون، بە …

درێژەی بابەت »

ژیان

نان لەسەر پشتی شێرانە، نا.. نا…. ڕاست نییە، نان لە داوێنی چیاکانە. ئەویش بەنرخێکی هەرزان، بۆ هەر لەتێ نان پێویستی بە بەختکردنی یەک گیانە. ئەرێ بەڕاست، تۆ بڵێی ژیان ئەو شتە نەبێ کە ئێمە بەناوی مەرگ دەیناسین مەرگیش ئەوە نەبێ کە پێی‌دەڵێین ژیان؟ بیری لێبکەوە! عەلی فەتحی

درێژەی بابەت »

کۆڵبه‌رێکی لاوی کورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران کوژرا

کۆڵبه‌رێکی لاوی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی گیانی لێ ئه‌ستیندرا. به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری “چاونیوز” له‌ سه‌رده‌شت پۆلێک کۆڵبه‌ری خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری له‌ ناوچه‌ی بێتووش که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی و یه‌ک له‌وان به‌ ناوی ده‌سبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ست‌دا. سیروان خانه‌خلی له‌ …

درێژەی بابەت »

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر زیندانییەکی سوننی مەزهەب له‌ ورمێ

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، حوکمی ئێعدامی بۆ زیندانییەکی سوننی مەزهەب لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە بڕیەوە. ناوبراو که‌ ” داود مه‌یهه‌ن‌دوست “ی ناوه‌، تەمەنی ٢٢ ساڵه‌ و دانیشتووی ناوچەی “تەرزیلوو”ی شاری ورمێ بووه‌. دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، ئەو لاوه‌ کوردە سوننی مەزهەبەی بە تۆمەتی “موحاربە”بە …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی نەوسوود بریندار کرا

تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچەی نەوسوود بووە هۆی برینداربوونی یەک لەوان. رۆژی شەممە، ٢٠ جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووریی قەڵاگای سەر بە شاری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەری کورد کرد. لە ئاکامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی محەمەدی”، …

درێژەی بابەت »

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ زیندانییه‌کی سیاسی کورد

چەنگیز قەدەم خێری، زیندانیی سیاسیی کورد که‌ به‌ برینداری که‌وتبووه‌ به‌ر ده‌ستی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی، له‌ مافی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری بێبه‌ش کراوه‌. چەنگیز قەدەم خێری ته‌مه‌ن 30 ساڵ خه‌ڵکی شاری کامیارانه‌ و ساڵی 1390 ده‌سبه‌سه‌ر و له‌ گرتووخانەی ناوه‌ندیی شاری سنەدا به‌ند کراوه‌. ناوبراو که‌ کاتی گیرانی بە برینداری …

درێژەی بابەت »

ڕێگری له‌ ناردنه‌مه‌ره‌خه‌سیی ئه‌ییوب ئه‌سه‌دی

ئه‌ییوب ئه‌سه‌دی، زیندانیی سیاسیی کوردی خه‌ڵکی مه‌ریوان که‌ سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی بۆ زیندانی کاشمه‌ر دوور خراوه‌ته‌وه‌، نه‌خۆشیی گورچیله‌ بڕستی لێ‌بڕیوه‌ و چاوی چه‌پی خه‌ریکه‌ کوێر ده‌بێ؛ به‌ڵام نه‌ چاره‌سه‌ریی پزیشکی بۆ ده‌کرێ و، نه‌ مه‌ره‌خه‌سیی ده‌درێتێ که‌ بۆ خۆی وه‌دوای ده‌رد و مه‌رگی خۆی که‌وێ. ئه‌ییوب ئه‌سه‌دی ماوه‌ی 6 ساڵه‌ له‌ …

درێژەی بابەت »

دەوڵەت‌ئابادی: ڕێژیمی سیاسیی ئێران بە تاوانی نووسین چی ما بەسەر ئه‌منی نه‌هێنێ

سامره‌ند عه‌تری مەحموود دەوڵەت‌ئابادی، نووسەری فارسی ئێرانی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێ: ”لەبیرم ناچێ ڕێژیمی سیاسیی ئێران، کە تۆش هەمیشە یەکێک لە ئەندامانی دیار و لێزانی بووی، بە تاوانی نووسین و بیرکردنەوە چیی بەسەر من نەهێناوە.” ئەم پەیامە لە کۆڕێکدا بە ناوی ”خستنەڕووی داواکارییەکان لە سەرۆککۆمار”، …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی کەسێک لە بازاڕچەی سنووریی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین

تەقینەوەی مین لە بازاڕچەی سنووریی مێهران لە پارێزگای ئیلام بووە هۆی برینداربوونی کەسێک. نوێترین قوربانیی تەقینەوەی مین لە کوردستان ” پەرویز مەلەکی”یە کە دەگوترێ کارمەندی ناوندی مینهەڵگرتنەوەی پارێزگای ئیلام بووە. لەو ڕووداوەدا ناوبراو لە کاتێکدا خەریکی پووچەڵکردنەوەی مینێکی m14 بووە، مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە و ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیلام لەژێر …

درێژەی بابەت »