۸ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: گوڵان ۱۳۹۶

شەهیدانی ۱۹ی بانەمەڕ دوای ۷ ساڵ ئێستاش بە گڵکۆیان نازاندرێ

۷ ساڵ بەسەر ئێعدامکردنی فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم‌هولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریا‌ن‌و مێهدی ئیسلامیان تێپەڕی، بەڵام ئێستاش هیچ زانیاری‌یەک لەسەر چۆنیەتیی لەداردرانیان‌و شوێنی ناشتنی تەرمەکانیان بە بنەماڵەکانیان نەدراوە. ڕۆژی ۱۹ی بانەمەڕی ۱۳۸۹ پێنج زیندانیی سیاسی کو چواریان کورد بوون، بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت‌و بێ ئەوەی بە بنەماڵەو پارێزەرەکانیان بگوترێ لە پارکینگی …

درێژەی بابەت »

دوو کرێکاری دیکەی کورد لە کاتی کارکردن‌دا گیانیان لە دەست‌دا

دوو کرێکاری دیکەی کورد لە شارەکانی تاران‌و ئیلام بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەست دا. ڕۆژی هەینی ١٥ی بانەمەڕ، کرێکارێکی خەڵکی گوندی پایگەلان سەر بە ناوچەی سەوڵاوای مەریوان بە ناوی مەسعوود شێر محەممەدی لە تاران لە بینایەکی بەرز بەربۆوەو گیانی لە دەست‌دا. لە شاری ئیلامیش کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی شاری شنۆ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا

لە ناوچەی شنۆ پۆلێک کاسبکاری کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێرانەوە درانە بەر دەستڕێژ. لەو هێرشەی هێزە چەکدارەکان‌دا کە شەوی چوارشەممە لە سەر پێنجشەممە، ۱۴ی بانەمەڕ لە شاپتانی گەڵی گادەران کراوەتە سەر کاسبکاران، یەک لەوان بەناوی نووردەین ئیبڕاهیمی گیانی لەدەست‌دا. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز”، ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان …

درێژەی بابەت »

لە یەک ساڵی ڕابردوودا ۱۹۰۰ کرێکار لە ئێران لەسەر کار گیانیان لە دەست داوە

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ( لە بانەمەڕی ۱۳۸۵ ڕا هەتا بانەمەڕی ۱۳۸۶) هەر نەبێ ۱۹۰۰ کرێکار لە ئێران لە کاتی کارکردن‌دا گیانیان لە دەست داوە. مردنی ئەو ۱۹۰۰ کرێکارە بەهۆی ڕووداوی کار لە سۆنگەی نەبوونی ڕێوشوێنەکانی پاراستن لە شوێنی کارکردنیان بووەو هەر لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا ۲۳۹۷ کرێکاریش …

درێژەی بابەت »

بارهێنانی سەربازیی منداڵان لە ئێران پێچەوانەی کۆنڤانسیۆنی جیهانیی مافی منداڵان

کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای ئەوەی کۆنڤانسیۆنی جیهانیی مافی منداڵانی پەسند کردوە، بەڵام پێچەوانەی نێوەڕۆکی ئەو کۆنڤانسیۆنە منداڵان بۆ شەڕ بەکار دێنێ‌و لە مەشق‌و ڕاهێنانی سەربازیی منداڵان‌دا بەردەوامە.

درێژەی بابەت »

شیرین عیبادی: کارنامەی هەموو کاندیداکانی سەرۆك‌کۆماریی ئیران ڕەشە

شیرین عیبادی خاوەنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، لە گەرمەی بانگشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماریی ئێران رایگەیەیاند: کارنامەی یەکەیەکەی پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆک‌کۆماریی ئێران ڕەش و پیسە و بوونی شورای نیگابان پێچەوانەی رێسا نێودەوڵەتییەکان و یاسای بنەڕەتیی ئێرانیشە. عیبادی رایگەیاند: کارنامەی مافی مرۆڤی هەموو پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆك کۆماریی ئێران پڕ لە پەڵەی شەرمە و خەڵک …

درێژەی بابەت »