ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئایار 2017

عوسمان ئیسماعیلی سزای 2 مانگ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پا

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکێکی کرێکاری له‌ شاری سه‌قز که‌ به‌هۆی په‌روه‌نده‌یه‌ک له‌ دژی سزای ساڵێک زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، به‌ بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ حوکمه‌که‌ی بۆ دوو مانگ زیندانیی ته‌عزیری داشکا. عوسمان ئیسماعیلی پێشتر بە تۆمەتی ئاژاوە سازکردن و تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی ‌و، بە هۆی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاردا …

درێژەی بابەت »

28 پاڵێوراوی یارسان بۆ شوڕای شاری هه‌شتگرد ڕه‌دی سه‌ڵاحییه‌ت کران

له‌ درێژه‌ی‌ فشاری‌ چه‌ند قات بۆسه‌ر كه‌مینه‌ ئایینی‌ و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ٢٨ به‌ربژێری‌ یارسان بۆ شووڕای‌ شاری‌ “هه‌شتگرد” ڕه‌دی سه‌ڵاحیه‌ت کران. سیاوش حه‌یاتی‌، وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕاوێژكاریی چالاكانی‌ مه‌ده‌نیی یارسان ئاشکرای کرد به‌ هۆی‌ هه‌ڵاواردن له‌ بواری‌ ئایینی‌ زۆربه‌ی‌ پاڵێوراوه‌‌ یارسانه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شوراكان‌دا ره‌دی سه‌ڵاحیه‌ت کراون. ناوبراو گوتی‌، له‌ ٣٠ به‌ربژێری‌ …

درێژەی بابەت »

لە شنۆ لاوێک دەسبەسەر کرا و لە گامێشگۆلی کەسێک بە دوو ساڵ زیندان سزا درا

ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە درێژەی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە خەڵک‌دا لاوێکی ئەو شارەی دەسبەسەر کردوە. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” فاروق شاروێرانی ناوی ئەو لاوەیە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ ئەوی بە تۆمەتی”چالاکی سیاسی” و “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانی ” دەسبەسەر کردوە و هەروەها بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی پەروەندەی لە …

درێژەی بابەت »

قاسم ئابستە، زیندانیی کوردی به‌ندکراو لە بەندیخانەی ڕەجایی‌شاری کەرج مانی له‌ خواردن گرتوه‌

سەید قاسم ئابستە، زیندانیی عه‌قیده‌تیی کورد که‌ له‌ بەندیخانەی ڕەجایی شاری که‌رج‌دا به‌ندکراوه‌، حه‌وتوویه‌که‌ مانی له‌ خواردن گرتوه‌. هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ناوبراو بۆ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین بە گوێنه‌دان به‌ چارەسەری پزیشکی مانی له‌ خواردن گرتوه‌ و له‌ مانگرتنه‌که‌ی به‌رده‌وامه‌. قاسم ئابستە ماوه‌یه‌که‌ لوویه‌کی گه‌وره‌ له‌ قورگی هاتووه‌ و تووشی کێشه‌ی …

درێژەی بابەت »

داوای 29 نوێنه‌ری پاڕلمانی ئورووپا بۆ ئازاکرانی زیندانیانی سیاسی له‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان‌دا

29 نوێنه‌ری پاڕلمانی ئورووپا به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ک داوایان له‌ کاربه‌ده‌ستانی ئێران کردوه‌ که‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕۆژنامه‌نووسان و زیندانیانی سیاسیی و به‌ڕێوه‌به‌رانی کاناڵه‌ تێلێگرامی‌یه‌کان که‌ پێش هه‌ڵبژاردن گرتوویانن ئازاد بکرێن. ئه‌و 29 نوێنه‌ره‌ی پاڕلمانی ئورووپا ده‌ڵێن ئاکامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ شوێنکاری قووڵی به‌سه‌ر پێوه‌ندی‌یه‌کانی ئێران و یه‌کیه‌تیی ئورووپاوه‌ ده‌بێ، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان …

درێژەی بابەت »

حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ و پرسی خوێندن به‌ زمانی کوردی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و پرسی خویندن به‌ زمانی کوردی له‌ کوردستان دوای شۆڕشی ساڵی 1357ی هه‌تاوی و دوای ئه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له‌ جوغرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک ناوچه‌ی ئازادکراو له‌ به‌رده‌ستی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌دا بوو، ئه‌و دوو هێزه‌ سیاسییه‌ که‌وتنه‌ به‌رنامه‌ بۆ خوێندن به‌ زمانی کوردی. ساڵی 1358ی هه‌تاوی …

درێژەی بابەت »

له‌ به‌لوچستان سێ که‌س به‌ ته‌قه‌ی هیزه‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژران

ته‌قه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی هیزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ شاری سۆران له‌ به‌لوچستان بووه‌ هۆی کوژران‌ و برینداربوونی سێ که‌س. له‌و ڕووداوه‌دا که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، 21ی بانه‌مه‌ڕ ڕووی داوه‌، مامۆستایه‌کی ئایینی به‌لووچ به‌ناوی ” مه‌لا ئه‌حمه‌د” کوژراوه‌ و دوو که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. هێزه‌ ئینتیزامییه‌کان  ماشێنی ئه‌و سێ که‌سه‌یان به‌ گومانی …

درێژەی بابەت »

محەممەد سدیق کەبودوەند دوای 10 ساڵ لە زیندان ئازاد بوو

محەممەد سدیق کەبودوەند، رۆژنامەنووس و دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش دە سال زیندانی ئازاد بوو. دوای کێشانی 10 ساڵ زیندان لە زیندان ئازاد بوو. محەممەد سدیق کەبودوەند لە کاتێکدا ئەمڕۆ هەینی، 22ی بانەمەڕ بە دانانی زەمانەت ئازاد بووە کە دەبوا ڕۆژی سێشەممەی ئەم حەتوویە و دوای تەواوبوونی ماوە زیندانییەکەی …

درێژەی بابەت »

محەممەد سدیق کەبودوەند سبەی لە زیندان ئازاد دەبێ

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێک‌دا بڵاوی کردەوە کە محەممەد سدیق کەبودوەند دوای کێشانی 10 ساڵ زیندان سبەی هەینی لە زیندان ئازاد دەبێ. لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتوە کە محەممەد سدیق کەبودوەند لە کاتێکدا سبەی بە دانانی زەمانەت ئازاد دەبێ کە دەبوا ڕۆژی سێشەممەی حەم حەتوویە و دوای تەواوبوونی ماوە زیندانییەکەی ئازاد …

درێژەی بابەت »

دوو ڕاگەیەندکاری کورد زیاتر لە مانگێکە گیراون، بەڵام چارەنووسیان هەروا ناڕوونە

دوو لاوی خەڵکی مەهاباد کە بە تۆمەتی هەڵسووڕاندنی کاناڵێکی تێلێگرامی دەسبەسەر کراون، دوای زیاتر لە مانگێک هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە. هیوا کیایی و مێهدی ساڵعی ڕۆژی 13ی خاکەلێوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. ئەوان کە کاناڵێکی تێلێگرامی‌یان لە پێوەندی لەگەڵ مافی منداڵان‌ و کرێکاران‌دا بەڕێوەدەبرد، بە …

درێژەی بابەت »