ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: نیسان 2017

دوو کاسبکاریکەی کورد بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران

بەهۆی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دوو کاسبکاری دیکەی کورد لە بانە و سەقز گیانیان لە دەست‌دا. ماڵپەڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، 23ی خاکەلێوە تەقەیان لە ماشێنی ئازاد مەحموودی، کاسبکارێکی خەڵکی “جی چۆران” کردوەو کوشتوویانە. لە ڕووداوێکی دیکەش‌دا هێزە چەکدارەکانی شاری …

درێژەی بابەت »

تازەلاوێکی تەمەن 17 ساڵ لە هەوشار خۆی کوشت

تازە لاوێکی تەمەن ١٧ساڵی خەڵکی ئاوایی قزقوێپی سەر شاری سایین‌قەڵا سەر بە ناوچەی هەوشار خۆی کوشت. رۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە، لاوێکی تەمەن ١٧ساڵ بەناوی شەماڵ شەریفی بە هۆی ئەوەی کیشەی “خێزانی” باس کراوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ئەوە چوارەمین حاڵەتی خۆکوشتنە کە لە کوردستان …

درێژەی بابەت »

سزاکانی یەکیەتیی ئورووپا لەدژی ئێران لە بواری مافی مرۆڤ درێژ کرانەوە

یەکیەتیی ئورووپا لە ڕاگەیەندراوێک‌دا ئاشکرای کرد کە سزاو گەمارۆکانی سەر ئێران لە بواری مافی مرۆڤ‌یان بۆ ساڵێکی دی درێژ کردۆتەوە. بەپێی ئەو بڕیارەی یەکیەتیی ئورووپا دارایی‌و سامانی 82 کاربەدەست‌و دامەزراوەی ئێرانیی تاوانبار بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە لە خاکی ئورووپادا دەستیان بەسەردا دەگیرێ‌‌و ئەو کەسانە ماف‌و ئیزنی سەفەر بۆ …

درێژەی بابەت »

مستەفا سەلیمی، زیندانیی سیاسیی کورد چووە پازدهەمین ساڵی بەندکرانی

مستەفا سەلیمی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقز کە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە، پێی نایە پازدەهەمین ساڵی بەندکرانی. مستەفا سەلیمی ساڵی 1382ی هەتاوی بە تۆمەتی “محاربە”و ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەرو بە بڕیاری قازی گودینی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا. پەروەندەی مستەفا …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بەهۆی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو. ڕۆژی شەممە، 19ی خاکەلێوە پۆلێک کاسبکاری کورد لە ناوچەی بێتووشی سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کراوەتە سەرو لەو پەلامارەدا یەک لەوان بەناوی ڕزگار کۆڵەسەیی بو توندی بریندار بووە. لەو ڕووداوەدا هێزەکانی حکومەت دەستیان بەسەر باری کاسبکاران …

درێژەی بابەت »

زێنه‌ب جه‌لالیان

پڕۆفایلی زیندانیی سیاسیی کورد، زێنەب جەلالیان   زێنه‌ب جه‌لالیان ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی شەر لەگەڵ خودا وهەوڵدان دژبە ئەمنی نەتەوەیی ‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. دادگای ئینقلاب سه‌ره‌تا حوكمی ئیعدامی بۆ ده‌ركرد به‌ڵام له‌ كۆتایی دا، پلەێك حووكمه‌كه‌یان بۆ شكاند و حووكمی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پا. ڕێكخراوه‌ی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی پاییزی ساڵی ڕابردوو …

درێژەی بابەت »

ئاشتبوونەوەی کەوبازەکانی بۆکان لەگەڵ سروشت

زیاتر لە 100 کەوی دیلی قەفەس بۆ باوەشی ژینگەی سەربەست‌و ئازاد گەڕانەوە. لە هەوڵێکی دیکەی ژینگەپارێزی‌دا زیاتر لە 30 ڕاوچیی ناوچەی بۆکان لە چیای بەردەزەرد کۆبوونەوەو کەوەکانی خۆیان بە باوەشی سروشت سپاردەوە. لەو چالاکیی ژینگەپارێزییەدا کە لەسەر گڵکۆی شاخەوانی ناوداری کورد “موقبل هونەرپەژووە بەڕێوە چوو، ڕاوچییەکان جیا لە ئازادکردنی کەوەکان، …

درێژەی بابەت »

ژنێک لە مەریوان خۆی کوشت

ژنێکی۲۲ساڵان لە مەریوان کۆتای بەژیانی خۆی هێنا. رۆژی هەینی۱۱ی خاکەلێوە، ژنێکی تەمەن۲۲ساڵان بەناوی شادی غەفاری بەهۆی کێشەی خێزانی لەرێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتای بەژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” ناوبراو کە خەڵکی شوێشەی سەر بە شاری سنە بوو، چەند ساڵ لەوەپێش شووی بە کوڕێکی مەریوانی کربوو، بەڵام بە هۆی قوڵبوونەوەی ناکۆکی‌یەکانی …

درێژەی بابەت »

دوو چالاکی ڕاگەیاندن لە مەهاباد دەسبەسەر کران

ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دوو چالاکی بواری ڕاگەیاندن لەو شارەی دەسبەسەر کرد. “هیوا کیایی”‌و “مێهدی سەلاحی” ڕۆژی یەکشەممە، 13ی خاکەلێوە بە تاوانی بەڕێوەبردنی کاناڵێکی تێلێگرامی بە ناوی ” هاواری بێدەنگ” کە هەواڵ‌و بابەتی پێوەندیدار بە کرێکاران‌و منداڵانی تێدا بڵاو دەکرایەوە دەسبەسەرو زیندانی کراون. بنەماڵەی ئەو دوو کەسە وێڕای پشتڕاست‌کردنەوەی هەواڵی دەسبەسەرکرانی …

درێژەی بابەت »

تەقینەوەی مین لە شوشمێ قوربانیی لێکەوتەوە

بەهۆی تەقینەوەی مین لە گوندی شوشمێ لە پاوە جوتیارێک بە توندی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان لەو تەقینەوەیەدا کە ڕۆژی سێشەممە، 15ی خاکەلێوە ڕووی داوە، محەممەد شوکری، جوتیاری تەمەن 46 ساڵی خەڵکی ئاوایی شوشمێ لاقێکی پەڕیوە. کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی حاشا لەوە ناکەن کە زیاتر له‌ 16 میلیۆن مینی له‌کارنه‌خراوی …

درێژەی بابەت »