۶ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

ناڕەزایەتی‌یەکان بە کوشتنی کۆڵبەران لە رێوڕەسمی ۳۰ ساڵەی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت‌دا

ڕێوڕەسمی یادی ۳۰ ساڵەی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت‌ ئاوێتەی دروشم و ناڕەزایەتی‌یەکان بە کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچە سنووری‌یەکان کرا. ڕۆژی چوارشەممە، ۷ی پووشپەڕ بەبۆنەی یادی ۳۰ ساڵەی کارەساتی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت، نوێنەری چالاکانی مەدەنی لە هەموو شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت لەکستان و کرماشان و ورمێ  لەو شارە کۆبوونەوە …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی به‌شێک له‌ پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ وه‌رزی به‌هاری ۱۳۹۶ دا

((ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنیەتی‌یەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ساڵی ۱۳۹۶ دا)) کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی ۱۳۹۶و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵەش‌دا بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، …

درێژەی بابەت »

دوای شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگەی کۆمەڵە لە قڕوچیای سنە ڕەشبگیرە

شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵە و بەدیل‌گیرانی پێشمەرگەیەکی دیکەی ئەو تیمە بە برینداری لە سنە بووە دەسپێکی شەپۆلێکی نوێ لە گرتنی لاوان و کەسانی نیزیک بە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگەیە. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا ئەفشین حوسێن‌پەناهی، ئەنوەر حوسێن‌پەناهی، زوبەیر حوسێن‌پەناهی و ئەحمەد حوسێن‌پەناهی لە بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی‌یەکانی …

درێژەی بابەت »

کاسبکارێکی خه‌ڵکی پیرانشار به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران کوژرا

له‌ درێژه‌ی ره‌وتی کوشتن و ته‌قه‌کردن له‌ کاسبکارانی ناوچه‌ سنوورییه‌کانی کوردستان، کاسبکارێکی دیکه‌ی خه‌ڵکی پیرانشار گیانیان له‌ ده‌ست‌دا. محه‌ممه‌د داربڕانی، قوربانیی نوێی ته‌قه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا. له‌و ڕووداوه‌دا دوو کاسبکاری دیکه‌ش بریندار بوون. ئه‌و پۆله‌ له‌ کاسبکاران له‌ کوێستانه‌کانی سێ‌چۆمان‌دا که‌وتوونه‌ته‌ …

درێژەی بابەت »

دوو زیندانیی کورد لە مەراغە و میناب لە دار دران

لە سەرەتای ئەو مانگەدا دوو زیندانیی دیکەی کورد لە بەندیخانەکانی میناب و مەراغە دار دراون و هەواڵی ئێعدامکرانیان تازە ئاشکرا دەکرێ. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بەیانیی ڕۆژی هەینی ۵ی جۆزەردان فەخرەدین ڕەوشەنی، خەڵکی ماکۆ کە بە تاوانی پێبوون و کڕین‌ و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، …

درێژەی بابەت »

کایە مافی هەموو منداڵێکە

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۵ی جۆزەردان کەمپینێکی لە گوندی ئەویهەنگ بەڕێوەبرد. لەو کەمپینەدا کە لەژێر ناوی “کایە مافی هەموو منداڵێکە”دا بەریوەچوو، دەیان منداڵی ئەو ئاوییە بەشدارییان تێدا کرد و بووکەڵە و کەلوپەلی جۆراوجۆری یاری بەسەر منداڵان‌‌دا دابەش کرا.

درێژەی بابەت »

هێرشی هێزە ئینتیزامییەکانی تیکاب بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاق‌دەرە

هێرشی هێزە ئینتیزامییەکانی تیکاب بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاق‌دەرە بووە هۆی برینداربوون و دەسبەسەرکرانی چەند کەسی خەڵکی ئەو ئاواییە. ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۵ی جۆزەردان هێزە ئینتیزامییەکانی شاری تیکاب هەڵیان کوتایە سەر گوندی ئاق‌دەرە و بەربوونە گیانی خەڵک. لەو پەلامارەدا دەیان کەس لە خەڵکی ئاوایی کە چەند کەسیان ژن بوون، بە …

درێژەی بابەت »

ژیان

نان لەسەر پشتی شێرانە، نا.. نا…. ڕاست نییە، نان لە داوێنی چیاکانە. ئەویش بەنرخێکی هەرزان، بۆ هەر لەتێ نان پێویستی بە بەختکردنی یەک گیانە. ئەرێ بەڕاست، تۆ بڵێی ژیان ئەو شتە نەبێ کە ئێمە بەناوی مەرگ دەیناسین مەرگیش ئەوە نەبێ کە پێی‌دەڵێین ژیان؟ بیری لێبکەوە! عەلی فەتحی

درێژەی بابەت »

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر زیندانییەکی سوننی مەزهەب له‌ ورمێ

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، حوکمی ئێعدامی بۆ زیندانییەکی سوننی مەزهەب لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە بڕیەوە. ناوبراو که‌ ” داود مه‌یهه‌ن‌دوست “ی ناوه‌، تەمەنی ٢٢ ساڵه‌ و دانیشتووی ناوچەی “تەرزیلوو”ی شاری ورمێ بووه‌. دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، ئەو لاوه‌ کوردە سوننی مەزهەبەی بە تۆمەتی “موحاربە”بە …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی نەوسوود بریندار کرا

تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچەی نەوسوود بووە هۆی برینداربوونی یەک لەوان. رۆژی شەممە، ٢٠ جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووریی قەڵاگای سەر بە شاری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەری کورد کرد. لە ئاکامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی محەمەدی”، …

درێژەی بابەت »