۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

دەزگای قەزایی سزای زیاتر لە ٦ ساڵ زیندانی بۆ وێنەگرێکی کورد بڕیەوە

دادگای شۆڕش لە شاری ورمێ حوکمی ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بۆ وێنەگرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشاری بڕیەوە. وێنەگرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە ناوی “سەعید ئەحمەدی” کوڕی محەممەد پاش ٨ مانگ ناڕوونی لە چارەنووسی، حوکمی ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا. سەعید ئەحمەدی لە دادگای شۆڕش …

درێژەی بابەت »

هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی

ناوەندە ئەمنیەکانی شاری سنە وەڵامی بنەماڵەی حسێن‌پەناهی کە خوازیاری ئەوەن چاویان بە ڕامین حسێن پەناهی بکەوێ و لە بارودۆخی ئاگادار بن نادەنەوەو هەڕەشەیان لێکردوون کە کوڕەکەیان لە زووترین کای لە سێدارە دەدرێ. دوای ئەوەی ئیدارەی ئیتلاعات لە دوای چوار مانگ ئاشکرای کرد کە ڕامین حوسین پەناهی کە بە برینداری لە …

درێژەی بابەت »

ماشینی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم سووتێندرا

ماشینی دوو کاسبکاری کورد، لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە شارەکانی مەریوان و پاوە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگریان تێبەردرا. ڕۆژی شه‌ممه‌، ۶ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ماشینی کاسبکاڕێکی کورد لە هەڵگری جلوبەرگی منداڵان “پوشاک” بووە لە جاددەی نێوان مەریوان بۆ سەقز لە نزیک گوندی “گوێڵە” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی …

درێژەی بابەت »

له‌ پیرانشار ته‌قینه‌وه‌ی مین پیاوێکی نقوستان کرد

له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی‌ پیرانشار به‌ هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ مینی‌ چێندراوی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران پیاوێك لاقی په‌ڕی‌. ڕۆژی‌ شه‌ممه‌، ۶ی خه‌زه‌ڵوه‌ر سوله‌یمان مه‌حموودی‌، ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ، دانیشتووی‌ پیرانشار له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌ که‌وته‌ سه‌ر مین و به‌و هۆیه‌ لاقی چه‌پی و دوو قامكی‌ ده‌ستی‌ ڕاستی‌ له‌ ده‌ست دا و به‌ توندی …

درێژەی بابەت »

سێ دەسبەسەرکراوی دێولانی بۆ دوویەمین جار دادگای کران

رۆژی ڕابردوو دوویەمین کۆبوونەوەی دادگای کردنی سێ دەسبەسەرکراوی دێولانی لە دادگای “ئینقلاب”ی شاری سنە بەڕێوەچوو. رۆژی چوارشەممە ٣ی خەزەڵوەر سێ دەسبەسەر کراوی خەڵکی شاری دێولان بە ناوەکانی ئەحمەد، زوبەیر و ئەفشین حسێن پەناهی لە دادگای “ئینقلاب”ی شاری سنە بۆ دوویەمین جار دادگای کران و به‌ بڕیاری ئه‌و دادگایە‌ ئەحمەد و …

درێژەی بابەت »

تەقینەوەی مین لە بانە قوربانیی لێکەوتەوە

دیسان لە بانە تەقینەوەی مین بووە برینداربوونی کەسێک. ڕۆژی هەینی ۲۱ی ڕەزبەر کەسێکی خەڵکی گوندی دەشتێ لە ناوچەی بانە کەوتۆتە سەر مین و لاقێکی بەو هۆیە لە دەست داوە. هەواڵدەریی مین و ژیان دەڵێ نەجمەدین قادری، تەمەن ۲۸ ساڵ لە ناوچەی سنووریی سارداوێ کەوتۆتە سەر مین و بەو هۆیە لاقێکی …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی چەند کاسبکارێ کورد لە سەقز، پیرانشار و ماکۆ

سێ کاسبکاری دیکەی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز، پیرانشار و ماکۆ بە تەقەی هیزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون. بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، ۲۱ی ڕەزبەر لە ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ چەند ماشێنێکی کاسبکاران کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان. لەو ڕووداودا کاسبکارێک بە ناوی “جادر ئەحمەدپوور” بە توندی بریندار بوو، هاوکات …

درێژەی بابەت »

ناڕوونیی چاره‌نووسی زیاتر له‌ ۱۰۰ که‌س له‌ ڕه‌شبگیره‌که‌ی مانگی ره‌زبه‌ر

فه‌رهاد هادی له‌ سنه‌، ڕووناک ئاقایی له‌ مه‌هاباد و چه‌ند به‌ندکراوێکی دیکه‌ی کورد که‌ له‌ ڕه‌شبگیره‌که‌ی ئه‌م دواییانه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون، به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد کران. به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری “چاونیوز” فه‌رهاد هادی، سه‌رنووسه‌ری حه‌وتوونامه‌ی “ده‌نگی کوردستان” که‌ له‌ سنه‌ ده‌رده‌چێ، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌، ۱۶ی ڕه‌زبه‌ر له‌ ده‌فته‌ری کاره‌که‌ی ده‌سبه‌سه‌رو، دوای دوو ڕۆژ …

درێژەی بابەت »

محەممەد نەزەری: هەتا وڵامم نەدرێتەوە مانگرتنەکەم ناشکێنم

زیندانییەکی سیاسیی کورد کە ماوەی زیاتر لە ۲۴ ساڵە لە زیندان دایە، پتر لە ۷۰ ڕۆژە مانی گرتوە. چالاکانی مافی مرڤ داوا دەکەن محەممەد نەزەری مانگرتنەکەی بشکێنێ، بەڵام ئەو دەڵێ تا وەڵامی داواکانی نەدرێتەوە، واز لە مانگرتنەکەی ناهێنێ. محەممەد نەزەری لە ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی گەلاوێژی ئەمساڵ مانگرتنەکەی دەست پێکرد و …

درێژەی بابەت »

۲۳۳ حاڵەتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە سێ مانگی هاوینی ۱۳۹۶دا

لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵیشدا ۲۳۳ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە. لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان لە ئێستادا هەستیارییەکی تایبەتتر لە جارانی وەرگرتوە …

درێژەی بابەت »