۹ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

دەسبەسەرکردنی پۆلێک چالاک و ڕۆژنامەنووسی کورد لە ئیلام، بانە و ورمێ

لە بەردەوامیی گرتنی چالاکانی کورددا ناوەندە ئەمنیەتییەکان کۆمەڵێل چالاکی دیکەی کورد لە شارەکانی ئیلام، ورمێ و بانە دەسبەسەر کراون. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۴ی بەفرانبار ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری ئیلام بێهزاد شەکەری و سەجاد نەجیب‌نیا، دوو لاوی خەڵکی دێهلورانیان دەسبەسەر کردوە. هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو …

درێژەی بابەت »

لاوێکی خەڵکی ناوچەی پاوە، لە لایەن ئیتڵاعاتەوە دەسبەسەرکرا

لە دوای گەشەی ناڕەزایەتی‌یەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی ئێران و کوردستان، ناوەندە ئەمنییەکان دەستیان داوەتە ڕەشبگیری و تا ئێستا لە ئاستی ئێران و کوردستان بە سەدان کەس لە لاوان و خەڵکی ناڕازییان دەسبەسەر کردوە. رۆژی ڕابردوو چوارشه‌ممه‌ ١٣ی بەفرانبار لاوێکی خەڵکی گوندی “وڕا” سەر بە ناوچەی پاوە بە ناوی بەهمەن فەتاحی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی سێ کەس و هەڕەشەی وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعات لە خوێندكارانی کورد

وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعات وێڕای‌ ده‌سبه‌سه‌ركردنی‌ ۳ خوێندكاری‌ كوردو چالاکێکی سیاسی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خوێندكاران ده‌كا. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ كوردستان، وه‌زاتی‌ ئیتلاعات خوێندكارێكی‌ زانكۆی‌ نازلوی له‌ شاری‌ ورمێ به‌ ناوی‌ توران مێهربان كچی‌ په‌رویز له‌ كاتی‌ خۆپێشاندانه‌كان له‌و شاره‌ ده‌سبه‌سه‌ركردووه‌ و بۆ شوێنێكی‌ ناڕوون گواستووه‌ته‌وه‌. هاوكات …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی چەند کەس لە کرماشان و بۆکان

لە شاری کرماشان دوو خوێندکار دەسبەسەر کران و لە بۆکانیش لاوێک لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی ناڕوونە. ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانبار، دوو خوێندکاری کوردی زانکۆی ڕازیی زانکۆی کرماشان کە ناوی یەک لەوان لوقمان وەیسی، خەڵکی سەلاسی باوەجانی و خوێندکاری بەشی ژمێریاری راگەیەندراوە، لە ڕەوتی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکاندا گیراون و …

درێژەی بابەت »

دسبه‌سه‌رکردنی لانیکه‌م ۲۹ که‌س له‌ کوردستان له‌ خۆپیشاندانه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا

لانیکەم ٢٩ کەس لە شارەکانی ورمێ، ئیلام و کرماشان له‌ ڕه‌وتی ناره‌زایه‌تییه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هیزە ئەمنیەتییه‌کانه‌وه‌ دەسبەسەر کراون. بەپێی ڕاپورتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤێ کوردستان ڕۆژی ١١ی بەفرانبار لانی کەم ٨ که‌س له‌ کرماشان کبه‌ تۆمه‌تی ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین دەسبەسەر و بو شۆنی نادیار ڕاگوێزراون. ولی ئەمیری، …

درێژەی بابەت »

کوشتن و بریندار کردنی دوو کۆڵبەری دیکه‌ی کورد لە ورمێ و بانه‌

هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی وێڕای کوشتن و بریندارکردنی دوو کۆڵبه‌ری کورد، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ ۲۰ سه‌ر ئه‌سپی کاروانچییه‌کان به‌باره‌وه‌ داگرت. ڕۆژی ١١ی بەفرانبار کۆمەڵێک کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە کوێستانەکانی دەوروبەری ناوچەی ورمێ که‌وتوونه‌ کەمینی هیزە چەکدارەکانی هەنگی مەرزی دراونه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژ. له‌ ئاکامی ئه‌و په‌لاماره‌دا کۆڵبه‌رێک بە ناوی …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ده‌یان که‌س له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان

ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک که‌ چه‌ند ڕۆژێکه‌ زۆر شار و ناوچه‌ی ئێرانی گرتۆته‌وه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ سه‌رکوت کراوه‌ و زۆر که‌س له‌ خۆپیشانده‌ران کوژراون و بریندار بوون و ده‌یان که‌سیش ده‌سبه‌سه‌ر کراون. هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕینی خه‌ڵکی “دروود” له‌ پارێزگای لوڕستان له‌‌ ڕۆژی شه‌ممه‌، ۹ی …

درێژەی بابەت »

گواستنه‌وه‌ی چه‌ند سزادراوی مه‌ریوانی بۆ زیندان بۆ کێشانی ماوه‌ حوکمه‌کانیان

سێ لاوی مەریوانی کە پێشتر ده‌سبه‌سه‌ر و تا بڕیاردان له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌کانیان بە شێوەیی کاتی و بە بارمتە ئازاد کرابوون، به‌ مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان به‌ڕێی زیندان کران. بەپێی ڕاپورتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار نه‌جمه‌‌ەدین فەرەجی، خەلکی له‌نجاوای شای مەریوان بۆ کێشانی حوکمی ساڵێک و سێ …

درێژەی بابەت »

کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ له‌ سه‌رده‌شت به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا

کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ له‌ سه‌رده‌شت به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا. به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌، ۵ی به‌فرانبار کۆڵبه‌رێکی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به‌ ناوی قادر ئازادە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی بریندار بوو. زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ناوبراو بە هۆی بەرکەوتنی گوللە لە بەشی پشتیەوە بە …

درێژەی بابەت »

خۆکوژیی ژنێک له‌ گوندێکی سه‌لاسی باوه‌جانی

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژنێکی لاوێکی خه‌ڵکی ئاوایی “تین”ی سه‌ر به‌ سه‌لاسی باوه‌جانی خۆی کوشت. هاجه‌ر سادقی که‌ ۲۶ ساڵی ته‌مه‌ن بووه‌ و دایکی منداڵێک بووه‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ۶ی به‌فرانبار به‌هۆی کێشه‌ی خێزانی خۆی سوتاندوه‌ و کۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌. خۆکوژی دیارده‌یه‌کی دیکه‌ی زبری پێشلکاریی مافی مرۆڤه‌ که‌ له‌ سۆنگه‌ی …

درێژەی بابەت »