۱۴ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

گیراوێکی سیاسیی کورد ١٥مانگ زیندانی بە سەردا سەپا

دادگای ئینقلابی سەقز حوکمی ١٥مانگ زیندانی بۆ هاووڵاتییەکی کورد بڕییەوە. ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی “میلاد دلارا” خەڵکی سەقز، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کرا. ناوبراو تۆمەتی “بەشداری کردن لە پشتیوانیی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و تێکدانی نەزمی گشتی” خراوەتە پاڵی. …

درێژەی بابەت »

بێزاریی چالاکانی مەدەنی لە کوردستان لە هەمبەر حوکمی ئێعدامی چالاکانی کورد

لە سەر دەستی بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی کورد لە شاری سنە کەمپینێک بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ سزای ئێعدام لە ژێرناوی ” نا بۆ سێدارە و، بەڵێ بۆ ژیان” ڕێکخرا. بە دەستپێشخەریی چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی بڕیارە هەموو ڕۆژانی دووشەممە لە چالاکی جۆڕاجۆر دروشمی نا بۆ لە سێدارەدان بەرز بکرێتەوە و …

درێژەی بابەت »

کۆماری درۆی ئیسلامیی ئێران حاشا لە سەرمابردنی منداڵانی کرماشان دەکا

سامڕەند عەتری یاریدەری کۆمەڵایەتیی وەزیری تەندروستی، دەرمان و ڕاهێنانی پزیشکیی کۆماری درۆی ئیسلامیی ئێران ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت کردووەتەوە، کە باسیان لە سەرمابردنی چەندین منداڵی لێقەوماوی زەمینلەرزەکەی کرماشان کردووە. هەواڵدەریی ئیرنا، کە ناوەندی ڕەسمیی بڵاوکردنەوەی درۆی بەناو هەواڵی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە، ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە (١٦ی ڕێبەندان) محەمەدمەهدی ئەیازی، یاریدەری کۆمەڵایەتیی وەزیری …

درێژەی بابەت »

پێنج کەسی دی لە ڕوانسەر، سنە، شنۆ، سەردەشت و کرماشان دەسبەسەر کران

شەپۆلی گرتنی چالاکانی کورد لە کوردستان بەهۆی ناوەندە ئەمنیەتییەکان درێژەی هەیە و پێنج کەسی دی لە ڕوانسەر، سنە، شنۆ، سەردەشت و کرماشان دەسبەسەر کران. ڕۆژی شه‌ممه‌ ۱۴ی ڕێبه‌ندان دوو کەس لە سەردەشت و سنە بە ناوه‌کانی ڕه‌شید ئازەری و ئازاد ڕۆستمی ‌ به‌ تومه‌تی هاوکاریکردنی حیزبه‌ کوردییەکانی دژبەری به‌ کۆماری …

درێژەی بابەت »

شەش که‌س له‌ سنه‌‌ سزای ٣٠ ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپا

دادگای شۆڕشی شاری سنە ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری بە سەر شەش که‌سی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌دا سەپاند. به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ نێوخۆی وڵات شەش که‌سی خەڵکی گوندی مێراوای سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە به ناوه‌کانی وەکیل رۆستەمی کوڕی محەممەد میرزا، فەروان ڕۆستەمی کوڕی عەلی محەممەد، سیروان ڕۆستەمی کوڕی عەلی محەممەد، بێهروز …

درێژەی بابەت »

ناڕوونیی چاره‌نووس و‌ بارودۆخی ئازادیی سامان نه‌سیم

به‌ دوای که‌مکردنه‌وه‌ی سزای زیندانیی سامانی نه‌سیم بۆ ۵‌ ساڵ له‌سه‌ر بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌یی ورمێ و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و حوکمه‌ به‌شێوه‌ی ره‌سمی به‌ ناوبراو و هه‌روه‌ها پارێزه‌ره‌که‌ی، به‌ڵام ئازادیی ئه‌و له‌ زیندان که‌ پێشتر له‌ ته‌مه‌نی میرمنداڵیدا مه‌حکووم به‌ ئیعدام کرابوو هه‌روا له‌ گومان و ناڕوونیدا ماوه‌ته‌وه‌. پارێزه‌ری ئه‌و زیندانییه‌ سیاسیه‌ …

درێژەی بابەت »

پێنج‌هه‌زارکه‌س له‌خۆپێشاندانه‌کانی مانگی به‌فرانباردا ده‌سبه‌سه‌ر کراون

عه‌لی‌ڕه‌زا ڕه‌حیمی نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئێران که‌ سه‌ردانی زیندانی ئیوینی کردوه،‌ ده‌ڵی به‌پێی ئاماری سازمانی زیندانه‌کانی ئێران، ۴۹۷۲ که‌س له‌ خۆپیشاندانه‌کانی مانگی به‌فرانباردا ده‌سبه‌سه‌ر کراون. ڕه‌حیمی له‌ زمان به‌پرسی سازمانی زیندانه‌کانی ئێرانه‌وه‌ نووسیوێتی که‌ له‌ ئێستا ۴۳۸ که‌س له‌و گیراوانه‌ له‌ زیندانه‌کانی ژێر چاوه‌دێریی ئه‌واندا به‌ند کراون و ده‌بێ ده‌سبه‌سه‌رکراوه‌کانی دیکه‌ …

درێژەی بابەت »

دوو به‌ندکراوی سیاسیی کورد بۆ زیندانی تاکه‌که‌سی گواسترانه‌وه‌ ‌

دوو به‌ندکراوی سیاسیی کورد له‌ زیندانی ناوه‌ندیی سنه‌ بۆ زیندانی تاکه‌که‌سی ڕاگوێزران. ڕامین و ئه‌فشین حۆسێن‌پناهی، دوو زیندانی سیاسیی کورد که‌ له‌ زیندانی سنه‌ ده‌سبه‌سه‌رن و‌ ۵ ڕۆژه‌ مانیان له‌ خواردن گرتووه،‌ بۆ ژووری تاکه‌ که‌سی گواسترانه‌وه‌. ئه‌و دوو زیندانییه‌ کورده‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ هیچ بارودۆخێکدا کوتایی به‌ مانگرتنه‌که‌یان ناهێنن. …

درێژەی بابەت »

ناڕوونیی چاره‌نووسی سێ ده‌سبه‌سه‌رکراوی کورد له‌ زیندانی ورمێ

چاره‌‌نووسی سێ ده‌سبه‌سه‌رکراوی خۆپێشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ زیندانی ورمێ ناڕوونه‌. ئیبراهیم محه‌ممه‌دپوور، مه‌تین خالیدی و ئه‌مین زینده‌دڵ سێ که‌س له‌ ده‌سبه‌سه‌رکراوانی خۆپێشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ن که‌ تا ئێستاش چاره‌نووسیان ناڕوونه‌ و له‌ زیندانی ورمێدا بێ دادگایی و حوکمدران به‌ند کراون. ‌ئیبراهیم محه‌ممه‌دپوور، خوێندکاری زانکۆی ورمێ و خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شته‌ که‌ ڕۆژی …

درێژەی بابەت »

زیندانییەکی سیاسیی کورد حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا

ڕامین حوسەین پەناهی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا. بەپێی ڕاگەیاندنی پارێزەر حوسەین ئەحمەدی نیاز و بنەماڵەی حوسێن پەناهی، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێكەوتی ٢٥ ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی، بەناو دادگای شۆرش لە شاری سنه، حوكمی سێدارەی بۆ ڕامین حوسەین پەناهی دەركردووە. ئەو حوكمه لە كاتێكدایه كە تەنیا یەك دانیشتنی دادگا گیراوە بۆ ڕامین و …

درێژەی بابەت »