۲۴ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

فەراز فیرووزی: دانانی ڕەییسی لە لایەن خامنەییەوە بەمانای بەکەم زانینی شعووری گشتیی خەڵکە

دیمانە: ئازاد مستۆفی ئەو هەواڵەی کە ئەم ڕۆژانە زیاتر سەرنجی عەداڵەتخوازانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا دوو حوکمی سەیروسەمەرە بوو کە یەکیان دانانی ئیبراهیم ڕەییسی بۆ سەرۆکایەتیی دەزگای دادی ئێران لەلایەن خامنەییەوە و، ئەوی تریان سەپاندنی حوکمی دوازدە ساڵ زیندان بەسەر پارێزەر نەسرین ستوودەدا بوو. بۆیە دەڵێم دوو حوکمی سەیروسەمەرە چونکە …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی کۆڵبەرێکی مەریوانی بە هۆی تەقینەوەی مین

بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان کۆڵبەرێکی دیکە خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان بە ناوی کەریم ڕاستی ناسراو بە کەریم ژێ سێ بە توندی بریندار بووە. ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خاکەلێوە لە سنووری مەریوان ئەو کۆڵبەرە دەکەوێتە سەر مین و، پاش برینداربوونی گەیاندراوە بە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی …

درێژەی بابەت »

زیانەکانی سێڵاو و خەمساردی کاربەدەستانی حکوومەت

بەپێی سەرچاوەکانی کەشناسی، لە ماوەی پەنجا ساڵی رابردوودا ئێران ڕێژەی باران بارینی بەو شێوەیەی بەخۆیەوە نەدیوە. لەم چەند ڕۆژەی دواییدا سێڵاو و باران چەند ناوچەیەکی ئێرانی گرتەوە و زیانێکی زۆری بە خەڵک و وڵاتی ئێران گەیاند، لافاوەکان ٢٣ پارێزگای وڵاتیان گرتۆتەوە کە لەوانە ٦ پارێزگای کرماشان، ئیلام، لوڕستان، خووزستان، چوارمەحاڵ …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچەکانی سەردەشت و پاوە

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو کۆڵبەر لە ناوچەکانی سەردەشت و پاوە بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری سەردەشت و قەڵادزێ لە نزیک گوندی “گەناو” کەوتنە کەمینی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەئووف …

درێژەی بابەت »

هاتنەسەرێی مینە شاراوەکان بەهۆی لافاوەوە لە کوردستان

لە حەوتووی ڕابردوودا بارانی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نە تەنیا لافاوی لێ کەوتەوە، بەڵکوو بوو بە هۆی دەرکەوتنی مینە شاردراوەکان و جووڵەیانن لە سەر بەرزایی بەرەو نزمایی و جێگای هاتووچوو. کۆماری ئیسلامی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ناوچە سنوورییەکان لە مین پاک کراونەتەوە، هەر بەو بۆنەیەوە جێژنی خاوێنکردنەوەیان لە زۆر شوێنی کوردستاندا …

درێژەی بابەت »

بەردەوامیی داخرانی کارگە و کارخانەکان لە ئێران

گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هەروەها گەندەڵی و بەڕێوەبەریی هەڵە، بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئێران ڕۆژانە شاهیدی داخران و مایەپووچ بوونی کارگە و کۆمپانیا جۆراوجۆرەکان و بێکار بوونی هەزاران کرێکار لەو وڵاتە دابن. ئەم ڕۆژانە کارگەی دروستکردنی کۆمباین کە دراوە بە کەرتی تایبەت، بەهۆی کەم کاری شکستی هێناوە …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی ۲۴۲ کۆڵبەر، گرتنی ۶۴۱ چالاکی سیاسی، ئێعدامی ۴۹ بەندی و تەقینەوەی مین لەبن پێی ۸۴ کەس لە کوردستان لە ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاویدا

لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاویشدا لانیکەم ۱۲۳۴ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە. با بەخێرایی چاوێک بەسەر چەند حاڵەتێکی زبری پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لەم ساڵەدا بخشێنین:   کۆڵبەرکوژی …

درێژەی بابەت »

لانیکەم ۸۴ کەس لە کوردستان لە ساڵی ۹۷دا بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین

ژمارەی قوربانیانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ۱۳۹۷دا لانیکەم ۸۴ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ۴۸ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بووە. وردەکارییەکان دەڵێن لەو ۴۸ کەسە ۳۷ کەسیان بریندار و نقوستان بوون و ۱۱ کەسیشیان گیانیان لە دەست داوە؛ به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری …

درێژەی بابەت »

گرتنی ۶۴۱ چالاکی سیاسی و سەپاندنی سزای ۵۸۱۰ مانگ زیندان بەسەر ۱۶۵ بەندیی سیاسیی کورد لە ساڵی ۹۷ دا

لە ماوەی ساڵی ۱۳۹۷دا  لانیکەم ۶۴۱ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. لەو ۶۴۱ کەسەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەسبەسەر کراون، لانیکەم ۱۶۵ کەسیان دادگایی و سزای لە شەش مانگ …

درێژەی بابەت »