۶ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

لە یەک حەوتوودا سێ کرێکار لە پارێزگای ئیلام بووەنەتە قوربانیی ڕووداوی کار

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕی ١٣٩٩، کرێکارێکی تەمەن ٥١ ساڵە، لە کاتی کارکردن لە کارگەیەکی موزائیکسازی لە گوندی ئیسلامییەی شاری سیراوان سەر بە پارێزگای ئیلام گیانی لەدەست دا. لەو ڕووداوەدا، بەهۆی بەربوونەوەی ئاسنەواڵە لە جەرسەقیل ئەو کرێکارە گیانی لەدەست دا. هەروەها کرێکارێکی دیکە لاقێکی شکا و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی …

درێژەی بابەت »

ژنێکی لاو بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی کوشت

چاونیوز: بە پێی هەواڵی “ئاژانسی کوردپا”، شەوی هەینی ٥ی بانەمەڕ، ژنێکی لاو بە ناوی “سارینا غەفووری” تەمەن ٢٤ ساڵ، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو ژنە لاوە لە ماڵی باوکی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشت.”سارینا غەفووری” دایکی کچێکی تەمەن ٦ ساڵەیە. ئەو ڕووداوە، لە شارەکی ساحێلیی …

درێژەی بابەت »

تەقینەوەی مین هێزەکانی ئەرتشی کردە قوربانی

چاونیوز: بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە ناوچەی مێهران سەر بە شاری ئیلام، ئەفسەرێک و سەربازێک بریندار بوون. فەرمانداری دێهلۆڕان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “ئەو ڕووداوە لە ناوچەی فەکەی سەر بە شاری مێهران ڕوویداوە و ٢ کەس لە هێزەکانی ئەرتشی حکوومەتی ئێران، بریندار بوون”. …

درێژەی بابەت »

٥ ساڵ زیندان بەسەر چالاکێکی مەدەنی دا سەپا

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بانەمەڕی ١٣٩٩، چالاکێکی مەدەنی و ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، بە ناوی “ئەکبەر گەوێڵی”، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا. ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “حوسێن سەعیدی”، “ئەکبەر گەوێڵیـ”ـی بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک …

درێژەی بابەت »

مردنی گوماناوی پیاوێک لە جوانڕۆ

چاونیوز: سەرلەئێوارەی دوێنی هەینی، ٥ی بانەمەڕی ١٣٩٩، پیاوێکی پەنجا ساڵان لە شاری جوانڕۆ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دەدات ئەحمەد ئینفەرادی کوڕی ئەمین، دانیشتووی گەڕەکی گورگەچاڵی شاری جوانڕۆ ئەمڕۆ گیانی لە دەست دەدات. هەندێک کەس دەڵێن لە دەمەقاڵێ و تێهەڵچوون لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، شنۆ ڕەحمەتی کوژراوە و شوێنی چەقۆ بە …

درێژەی بابەت »

زیاتر لە ۵۰ هەزار هاونیشتمانیی کورد ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی بیمەی بێکاری تۆمار کردووە

چاونیوز: تائێستا بەراوردی زیاتر لە ۱۰۰ هەزار کەس کراوە کە لە ماڵپەڕی بیمەی ئێران بۆ وەرگرتنی بیمەی بێکاری ناویان تۆمار کردووە. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێن، ئەو کرێکارانەی کە بە هۆی ئاستەنگەکانی ڤایرووسی کۆرۆنا بێکار بوونە، نیگەرانی دۆخی ژیانیان و یارمەتی مانگانەی خۆیان نەبن چوونکە کاروباری پێویست بۆ قەرەبووکردنەوەیان کراوە، …

درێژەی بابەت »

سەرلێشێواوی و چەواشەی میدیاکانی حکوومەتی بۆ هەواڵی کوژرانی سەربازێک لە ورمێ

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بانەمەڕ، میدیاکانی حکوومەتی باسیان لە کوژرانی سەربازیک بە ناوی “ئەمیر سلێمانی” کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی “عەلیار”ی شاری ماکۆ، لە ورمێ کرد. ماڵپەڕەکانی “پارسینە و تەقریب” هەواڵی کوژرانی ئەو سەربازیان داوەتە پاڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت. لەلایەکی دیکەوە، کاناڵە تێلێگرامییە خۆجێیەکانی شاری ورمێ، باس لە …

درێژەی بابەت »

حوکمی لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتیی بانەیی لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا

چاونیوز: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٥ی بانەمەڕ، دوو زیندانی بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” بە ناوەکانی “عەبدولواحید فەیزی و پەیام (ڕامیار) موخلس” خەڵکی شاری بانە، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، ئێعدام کران. ئەو دوو زیندانییە، چەند ڕۆژ پێش بۆ جێبەجێکردنی حوکمەیان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی سنە کرابوون. هەوڵەکانی چالاکانی مەدەنیی …

درێژەی بابەت »

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەهەمبەر دەرکردنی ماموستایەک بڵاو کردەوە

چاونیوز: ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە بەرەبەری ڕۆژی مامۆستایاندا، حوکمی کڕینەوە و دەرکرانی “محەممەد حەبیبی”، پاش ١٨ ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتی و دوو ساڵ زیندان، بەبێ ڕۆژێک مورەخەسی، دەر کرد. لە کاتێکدا کە “محەممەد حەبیبی” مامۆستایەکی هێژا کە لە ماوەی ١٨ ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتیدا، لە ڕاستای دەستەبەرکردنی مافی مامۆستایان و قوتابییان …

درێژەی بابەت »

٢٠ ناوەندی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی، خوازیاری ئازادکردنی زیندانییانی سیاسیی ژنن

چاونیوز: ٢٠ ناوەندی مافی مرۆیی نێونەتەوەیی و ئیرانی لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا، داوایان لە بەرپرسانی ئێرانی کردووە کە بە زووترین کات زیندانییانی سیاسیی ژن ئازاد بکرێن. لەو نامە سەرئاوەڵایەدا، ئاماژە بە ناوی ٥٠ زیندانیی سیاسیی ژن کە هەنووکە لە زیندانەکانی ئێرانن، وەک: “زەینەب جەلالیان، نەسرین ستوودە، نێرگز محەممەدی، گوڵڕۆخ ئیریایی و …

درێژەی بابەت »