ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 ئاب ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

هەواڵ

ڕەخنەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی‌دا سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران، زەوتکردنی ئازادییەکانی خەڵک و پەرەسەندنی سزای ئێعدام لەو وڵاتە ڕەخنەی توندی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران گرتوە. ڕێکس تیلێرسون، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک‌دا پەرەپێدان بە مافی مرۆڤ و دەسەڵاتی دێموکڕاتیکی بە بنەما و بنچینەی سەرەکیی سیاسەتی …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی به‌شێک له‌ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان – سێ مانگی به‌هار 1395 – 2016

ڕاپۆرتی به‌شێک له‌ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ سێ مانگی به‌هاری 1395ی هه‌تاوی‌دا لە ماوەی سێ مانگی به‌هاری ئەمساڵ‌دا ( 1395ی هەتاوی) هەر نەبێ 120 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون. به‌ …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتێك سەبارەت بە بارودۆخی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز

بارودۆخی بەندیخانەی سەقز بۆ زیندانییەکان هەر دێ و ناخۆشتر دەبێ. زانیارییەکان لە زمان شایەتحاڵ و بەندییە ئازادکراوەکان باس لەوە دەکەن کە هەم لە ڕووی جێ‌و رێ و هەم لە ڕووی ئیمکاناتی پزیشکی و بێهداشتی و هەم لە ڕووی پێڕاگەیشتن و هەڵسوكەوتی کاربەدەستانی زیندان، زیندانی ناوەندیی شاری سەقز کێشەی زۆری هەیە. …

درێژەی بابەت »

کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو

کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ سنووری “شێخ سه‌له‌”ی سه‌لاسی باوه‌جانی کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کوردیان بریندار کرد. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌، 8ی ڕه‌شه‌مه‌  له‌ سنووری “شێخ سه‌له‌”ی سه‌لاسی باوه‌جانی پۆلێک کۆڵبه‌ر دراونه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژ، که‌ یه‌ک له‌وان به‌ ناوی سدیق یاروه‌یسی به‌ توندی بریندار بووه‌. …

درێژەی بابەت »

دژایەتیی دەزگای قەزایی لەگەڵ ئازادیی بەمەرجی محەممەد نەزەری

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی نە رێگە بە ئازادبوونی بەمەرەجی محەممەد نەزەری دەدا، نەدەهێڵێ بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی بەڕێی نەخۆشخانەیەک لە دەرەوەی زیندان بکرێ. محەممەد نەزەری، زیندانیی سیاسیی کورد کە نیزیک بە 23 ساڵە بە تاوانی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی بەندکراوە، لەو ماوەیەدا نە مەرەخەسیی دراوەتێ، نە ڕێگە دەدرێ بە مەرج ئازاد …

درێژەی بابەت »

ئیتلاعاتی سه‌رده‌شت دوو برای خه‌ڵکی گوندی “لیلانێ”ی ده‌سبه‌سه‌ر کرد

ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌رده‌شت دوو که‌سی خه‌ڵکی لیلانێ‌یان ده‌سبه‌سه‌ر کرد. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌رده‌شت هه‌ڵی کوتاوه‌ته‌ سه‌ر گوندی لیلانێ‌‌ و دوو برای خه‌ڵکی ئه‌و ئاواییه‌ی به‌ناوه‌کانی جه‌عفه‌ر عه‌لیپوور و ئیبڕاهیم عه‌لیپوور ده‌سبه‌سه‌ر کردوه‌. به‌پێی زانیارییه‌کان ئه‌و دوو که‌سانه‌ به‌ تۆمه‌تی …

درێژەی بابەت »

ته‌قینه‌وه‌ی‌ مین له‌ دێهلۆران 2 كوژراو و بریبنداری‌ لێكه‌وته‌وه‌

به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ مین له‌ ناوچه‌ی‌ دێهلۆران 2 كه‌س كوژران و بریندار بوون. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ ڕۆژی‌ ڕابردوو له‌ نیزیك ئاوایی جلیزی‌ خوارووی‌ سه‌ربه‌ شاری‌ دێهلۆران دوو لاوی‌ ته‌مه‌ن 32 و 18 ساڵ له‌ سنووری‌ عێراق به‌ هۆی‌ مینی‌ چێندراوی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كوژران و برینداربوون. مه‌جید نادری‌ …

درێژەی بابەت »

زیندانییەکی سیاسیی کورد لە ورمێ سزای 5 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیندانییەکی سیاسیی کورد، بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێی بە 5 ساڵ زیندانی سزا داوە. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان غەریب عەبدی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقز کە لە زیندانی ورمێ‌دا توند کراوە، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی دادگایی و سزای …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی چەند کۆڵبەری دیکە لە سەر سنوور

کوژران و بریندار بوونی چەند کۆڵبەرێکی بێ‌تاوانی دیکە،  بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دوو کۆڵبەری دیکەی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم کوژران و بریندار بوون. رۆژی هەینی، ٦ی ڕەشەممە  کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی سولیمان ڕۆسته‌می خەڵکی گوندی “بنێوخەڵێف”ی سەربە شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری پیرانشار، لە کاتێکدا لە پشتی …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران نیگەرانیی خۆی لە سەپاندنی سزای ئێعدام بەسەر زیندانییەکی کورد دەربڕی

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران سەبارەت بە سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی شاری شنۆ نیگەرانیی خۆی ده‌ربڕی. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگه‌یاندوه‌ که‌ “دادگای شۆڕش له‌ شاری ورمێ بۆ حەوت کەس لە دەستبەسەر کراوانی شاری شنۆ، سزای قورسی وەک سێدارەی دیاری کردوە”، ئەم ڕێکخراوەیە ناڕەزایەتی و نیگەرانیی سەبارەت بەم …

درێژەی بابەت »