۲۴ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

ئارام فەتحی، چالاکی مەدەنیی مەریوان دەسبەسەر کرا

لە درێژەی دەسبەسەرکرانی چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی لە کوردستان، ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئارام فەتحی چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوانی دەسبەسەر کرد. دەسبەسەر کردنی ئەم چالاکوانە مەدەنییە لە کاتێکدایە کە شەپۆلی دەسبەسەرکرانی چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی لە دوای خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەردەوامە و، بەسەدان لاویان …

درێژەی بابەت »

کوژرانی لاوێکی دێولانی لە ناوچەی پیرانشار

لاوێکی خەڵکی دێولان لە ناوچەی پیرانشار کوژرا لاوێکی کورد بە ناوی نادر کەریمی کوڕی موردا عەلی خەڵکی ئاوایی “سیس” سەر بە شاری دێولان کە بەنیازی هاتن بوو بۆ باشووری کوردستان، لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار دەکەوێتە بەردەسڕێژی گوللەی چەکەکانی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەداخەوە هەر لەوێ گیان لەدست …

درێژەی بابەت »

کوژرانی کاسبکارێکی کوردلە ناوچەی مەهاباد

کاسبکارێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا. بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” گەیشتوە، شەوی ١١ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی، سەدیق خالیدی کوڕی مام باغر خەڵکی گوندی “پایین” دانیشتووی ئاوایی ئەرمەناک لە ناوچەی شامات بە هۆی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە …

درێژەی بابەت »

تەرمی خۆپێشاندەرێکی جۆانڕۆیی دۆزرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی پاش ٤٠ رۆژ لە بێسەروشوێن‌بوونی هاونیشتمانییەکی جوانڕۆیی کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا لە شاری جوانڕۆ دەسبەسەر کرابوو دۆزرایەوە. بە گوتەی سەرچاوە خۆجێیەکانی هەواڵ هاشم مرادی خەڵکی شاری جوانڕۆ ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەر لە کاتی خۆپێشاندان بە دژی ستەمی دەسەڵات لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر …

درێژەی بابەت »

بۆ “مێهدی خوسرەوی”، بۆکسۆڕی تیمی میللیی ئێران لە کێشی ٤٩ کیلۆگرەم‌دا

بۆ “مێهدی خوسرەوی”، بۆکسۆڕی تیمی میللیی ئێران لە کێشی ٤٩ کیلۆگرەم‌دا ڕامین خوسرەوی لە تەمەنی ١٥ ساڵی‌یەوە بەهۆی هەژاری وبێ‌دەرەتانی “کۆڵبەر”ی دەکا

درێژەی بابەت »

سەپاندنی سزای ئێعدام و بەندکران بەسەر دوو بەندکراوی کورددا

دوو هاونیشتمانی کوردی خەڵکی شارەکانی سەقز و سەردەشت بە بڕیاری دەزگای قەزایی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە حوکم دران. بەپێی راپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان دادگای شۆرشی شاری سنە بەندکراوێکی سیاسیی کورد بەناوی “هوشمەند عەلیپوور”ی بە ئیعدام مەحکووم کردوە و “محەممەد وەستا قادر”ی بە پێنج ساڵ بەندکردن سزا داوە.ە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی دوو هاونیشتمانیی کورد لە ڕوانسەر

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاونیشتمانیی کورد لە ڕوانسەر لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و شوێن‌بزر کراون. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ۲ی بەفرامباری ۱۳۹٨، هاونیشتمانییەک بە ناوی “جوبرەئیل عەزیزی”، کوڕی سەدیق لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و هەتا ئێستا نەزانراوە کە لەکوێ بەند …

درێژەی بابەت »

 شاردنەوی بێ‌کیفایەتییەکان و پاساودانەوەی بە گەمارۆکان

کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆوەی بێ‌کیفایەتی و سیاسەتی نابەرپرسانەی خۆیان بشارنەوە، گەمارۆکانی ئەمریکا لەدژی ڕێژیمەکەیان بە بیانوو دێننەوە. لە کاتێکدا خواردەمەنی، دەرمان و هاوکارییە مرۆییەکان قەت بەشێک لە گەمارۆکانی ئەمریکا لەدژی ئێران نەبوون، بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئێسلامیی ئێران دەیانەوێ گەندەڵی و سیاسەتی چەوتی خۆیان بە گەمارۆکانی ئەمریکا ببەستنەوە. کیانووش جیهانپوور،  وتەبێژی …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەستبەسەر کرا

ناسر هیممەتی، چالاکی مەدەنی و دەروونناسی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی ئەسفەهان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی سەرچاوە هەواڵ ناوبراو بە تۆمەتی بانگەشە و هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندانەکانی ٥ی بەفرانبار لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە. ئەم چالاکە مەدەنییە لە دوای گیرانی و پاش ۴ ڕۆژ دەسبەسەری چارەنووسی ناڕوونە …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی لانیکەم ۶۸ کەس لە پاییزی ئەمساڵدا

لە پاییزی ئەمساڵدا لانیکەم ۶۸ کەس خۆیان کوشتوە و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە ماوەی ۹ مانگی ئەمساڵدا خۆیان کوشتوە، هەر نەبێ ۲۱۷ کەس بووە. ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری و هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکوومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی پاییزیشدا …

درێژەی بابەت »