۶ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

تەرمی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکان له کرماشان بە خاک ئەسپێردران

تەرمی چەند شەهیدی دیکە لە کرماشان کە لە خۆپیشاندانەکاندا کوژرابوون، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوە و لە کرماشان بە خاک ئەسپێردراون. لە ڕۆژانی سێشەممە و  چوارشەممە، ٢٨ و ٢٩ی خەزەڵوەردا، تەرمی دوو خۆپیشاندەری ناڕازی بە ناوەکانی “عەبدولڕەزا شیرزادی” و “سەجاد باقری”، لە گوندی “داوەران جەلالوەند”ی کرماشان بە خاک سپێردران. لە خۆپیشاندانەکانی کرماشاندا …

درێژەی بابەت »

عوسمان موستەفاپوور و محەمەد نەزەری دوای سێ دەیە بەندکران ئازاد بوون

دوو بەندکراوی سیاسی کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات نزیک بە سێ دەیە لە بەندیخانە بوون، ئازاد کران. ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری٩٨ی هەتاوی عوسمان مستەفاپوور، بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای ٢٨ ساڵ بەندکران و محەمەد نەزەری بەندکراوی سیاسی خەڵکی سایین قەڵا دوای ٢٥ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندی …

درێژەی بابەت »

لانیکەم ۲۰ کەس لە کوردستان کوژراون

لانیکەم ۲۰ کەس لە کوردستان لە ڕەوتی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون. خۆپیشاندانەکان لە کوردستان لە شارەکانی مەریوان، جوانڕۆ، بۆکان و کرماشان کوژراوی و برینداری زۆر لێ کەوتەوە. پاش پەرەسەندنی ناڕەزایەتی لە شارەکانی کوردستان، ڕێژیم حکوومەتی نیزامی ڕاگەیاندوە و هەموو هێڵەکانی پێوەندی و ئێنتێرنێتی پچڕاندوە، …

درێژەی بابەت »

کوژرانی مینا شێخی، ژنه‌ کوردی خەڵکی سەقز له خوپیشاندانه‌کانی تاران

له شاری تاران ژنیکی کورد به ناوی مینا شیخی له ئاکامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخوی هیزه‌کانی ریژیم گیانی له ده‌ست‌ دا. مینا شیخی، کچی حاجی غه‌ریب شیخی، خه‌ڵکی سه‌قز و نیشته‌جیی تاران بووه. ناوبراو ڕوژی شه‌ممه له کاتی خوپیشاندانه‌کان له دژی گرانی و سه‌رکوت و زه‌برو زه‌نگ، له شاری تاران به‌هوی ته‌قه‌ی …

درێژەی بابەت »

خۆپیشاندانەکان لە کوردستان لە خوێن و خۆڵ وەردرا

خۆپیشاندانەکان لە شار و ناوچە جیاکانی ئێران دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان بەهۆی بڕیاری گرانکردنی نرخی بێنزین بووە هۆی سەرهەڵدانی جەماوەری و هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم بۆ بڵاوکردن بە خەڵک تەقەیان لێکردن. بەپێی ئامارەکان هەتا ئێستا ۱۵ کەس لە کوردستان کوژراون کە ناونیشانی چەند کەس لەوان بڵاو بۆتەوە. هەواڵەکان …

درێژەی بابەت »

کۆمیتەی سێهەمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێرانی محکووم کرد

کۆمیتەی سێهەمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر،بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک جارێکی دیکەش پێشێلکردنی مافی مرۆڤی لە ئێران مەحکووم کرد. لەو بڕیارنامەیەدا هاتووە کە گرتنی سەرەڕۆیانە لە ئێران درێژەی هەیە و بارودۆخی زیندانەکان کارەساتبارە و هەڵاواردن دژی ژنان و ئازاردانی کەمایەتییە ئایینییەکان جێی  نیگەرانیی ئەم ڕێکخراوەیەن. ئەم بڕیارنامەیە کە کانادا …

درێژەی بابەت »

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە پیرانشار

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران گیانی لە دەستدا. شەوی چوارشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، پۆلێک لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە “کانی بەگ”ی، پیرانشار کەوتنە کەمینی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی”محەممەد” ناسراو بە کامڕان خەڵکی” کۆنەخانی” پیرانشار گیانی لە دەستدا. بە …

درێژەی بابەت »

میراتێک لە باوکەوە بۆ کوڕ

کانی عەباسی کوژرانی پەیمان یووسفی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو. پەیمان یووسفی، خەڵکی گوندی «دەرمان ئاوێـ»ـی شاری سەردەشت کە ڕۆژی هەینی، ١٠ی خەزەڵوەر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێدا گیانی لەدەست دا، مانگێک پێشتر (۱۲ی ڕەزبەر) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەتوندی بریندار ببوو. …

درێژەی بابەت »

میلی زیندان و بیری ئازادی

باسێک لە ژیان و بارودۆخی کەماڵ شەریفی لە زیندان‌دا “ماوەی هەشت ساڵە لە زینداندام، تەنیا یەک جار و ئەویش لە دۆخێکی تەواو ئەمنیەتیدا چاوپێکەوتنێکم لەگەڵ دایکم و براکەم بووە. شەش مانگ لە سلوولەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە، لەژێر هەموو شێوازێک لە ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕووحیدا بووم، لەم شەش مانگەدا لێپرسینەوەکانم شەو …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی: نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە ئێراندا مەحکووم بکا

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوا دەکا نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل کردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە ئێراندا مەحکووم بکا. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە دانیشتنی داهاتووی شۆڕای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە بڕیارە ڕۆژی  ٩ی نوامبر بەڕێوە بچێ، ڕاشکاوانە دۆخی قەیراناوی مافی مرۆڤ لە ئێران مەحکووم بکات. …

درێژەی بابەت »