۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سەرسنووری چاڵدێران

چاونیوز: کۆڵبەرێک لەسەر سنووری ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان لەبەرزاییەکانی ناوچەی چاڵدێران بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو. بەپێی هەواڵی گێشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان بە گوتەی “کۆڵبەرنیوز”، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، هێزەکانی نیزامی جێگیر لە ناوچەی سنووری چاڵدێران لە نزیک ئاوایی شێخ سەلۆ، تەقەیان لە …

درێژەی بابەت »

تەقینەوەی مین مێرمناڵێکی بریندار کرد

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی “مەهدی چنانی” لە هۆزە کۆچەرەکان لە شاری حەمیدیە سەر بە پارێزگای خووزستان، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو. لەو ڕووداوە کە لە نزیک پایگای “فەرجەوانی” ڕووی داوە، ئەو مێرمنداڵە لاقێکی لەدەست دەدات. ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٢ ساڵەیە، هەنووکە لە بەخشی …

درێژەی بابەت »

ناڕەزایەتی بەشێک لە بازاڕیانی شابادی کرماشان

چاونیوز: ئەمڕۆ یەک شەممە، ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، بەشێک لە خەڵکی کاسبکار و مریشک فرۆشی شاری شاباد لەبەرامبەر بینای فەرمانداری ئەو شارە بە هێمای ناڕزایەتی کۆبوونەوە. ئەم خەڵکە ناڕازییە دەڵێن مەبەستیان لەم گردبوونەوەیە ئەوەبووە کە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیس(ئەماکین)شوێنی کاروکاسبیان لێ داخراوە و ئیزنیان پێنادەن بۆ بژێوی ژیانی خۆیان لەم دۆخە قەیراناوییە …

درێژەی بابەت »

ڕەوشی “سەکینە پەروانە”، بەندکراوی سیاسی کورد نالەبارە

چاونیوز: “سەکینە پەروانە”، بەندکراوی سیاسی کورد، تەمەن ۳۰ ساڵ، خەڵکی خۆراسان کە پێشتر لە زیندانی “ئەوین” زیندانی بوو، لە کۆتاییەکانی زستانی ۱۳۹٨ بۆ بەندیخانەی قرچک لە شاری کەرەج گواستراوەتەوە، ئیستا لە ژێر شکەنجە و ئازارداندا تووشی ناسازی دەرونی بووە. بە گوێرەی هەواڵی “کۆڵبەرنیوز””سەکینە پەروانە” بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە ژووری …

درێژەی بابەت »

گرووپی شاخەوانیی کاسارۆی مەریوان ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە

چاونیوز: دوای بڵاو کردنەوەی وێنە و پێشان دانی دیمەنی بڕین و شێواندنی سرووشتی دارستانەکانی زاگرۆس، بەشێک لە ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان و باقی دامەزراوەکانی تر لەهەمبەر ئەو زوڵمەی دژ بە دار و دەوەن و سرووشت دەکرێ، ڕاگەیاندراوی پرۆتستۆیان بڵاو کردۆتەوە. گرووپی شاخەوانیی کاسارۆی مەریوان، یەک لەم ڕێکخراوانەیە کە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوێک بڵاو …

درێژەی بابەت »

حوکمی ٤ مانگ زیندانی و لێدانی ٢٤ قامچی بە سەر وریا دل ئەنگیز چالاکی مەدەنی دا سەپا

چاونیوز: لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری مەریوان “وریا دلئەنگیز”، چالاکی مەدەنیی کورد، بە ٤ مانگ زیندان و لێدانی ٢٤ زەربە قامچی مەحکووم کرد. ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە بە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی گشتیی” تاوانبار کراوە. وریا “دڵ‌ئەنگیز ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ٩٨ لە سەر سکاڵای دادستانی مەریوان بە تۆمەتی “تێکدانی …

درێژەی بابەت »

لە ئاکام شەڕ و تێکهەڵچوون لە شاری مێهران دوو کەس کوژران

چاونیوز: ڕۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، لە ئەنجامی شەڕ و تێکەڵچوونێکدا لە نێوان دوو کەسی نەناسراو لەگەڵ هەنگی سنووریی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، سەربازیک بە ناوی “محەممەد مێهدی مورادی” کوژرا. “کیاسەت سپێهری،” فەرماندەی سنوورەپارێزەکانی ئیلام، ڕایگەیاند: “ئەو دوو کەسە چەکدارە نەناسراوە، دسڕێژی و تەقەیان لە پایگاکانی ئەوان کردووە …

درێژەی بابەت »

“مستەفا سەلیمی” لە سێدارە درا

چاونیوز: دەمژمێر ٤ی ی کازێوەی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، “مستەفا سەلیمی”، زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی سەقز لە سێدارە درا. ئەو زیندانییە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ ژووری تاکەکەسیی گوازرابووە. ئەو زیندانییە پاش ناڕەزایەتیی زیندانییان لە زیندانی سەقز، توانی لە زیندان هەڵبێت؛ بە وتەی ڕۆژنامەنووسان …

درێژەی بابەت »

کوردستان بێکارترین ناوچەی ئێران

چاونیوز: بە پێی نوێترین ئامارە فەرمیەکان پارێزگا کوردنیشەنەکان لە ریزبەندی ڕێژەی بێکاری پارێزگاکانی ئێران دا لە خوارەوەی ئەم ڕیزبەندیە دان و بێکارترین پارێزگاکانی ئێرانن، بە پێی ئەم ئامارە کە رێژەی کار و بێکاری پارێزگاکان لە زستانی نەوەدوھەشتدا نیشان دەدا؛ رێژەی بێکاری پارێزگای سنە ٢٠ لەسەد، کرماشان ۱۷.۹ له سەد، لورستان …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئیلام بەهۆی هەڵدێران لە چیای “مانشت” گیانی لەدست دا

چاونیوز: “ئیسماعیل حەمیدییان” چالاکی مەدەنی و هەڵسوڕی بواری ژینگەپارێزی کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، “ئیسماعیل حەمیدییان” نووسەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی “سەرابی کارزانی” شاری ئیلام کۆچی دوایی کرد. ناوبراو حەتووی ڕابردوو لە کێوی “مانشت” ی ئیلام هەڵدێرا و دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی …

درێژەی بابەت »