۱۴ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

دوو کۆڵبەری بریندار دەست بەسەر کران

چاونیوز: هێزە ئەمنییەکان کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیەیان کە بە هۆی تەقینەوەی مینەەوە لاقێکی لە دەست دابوو دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستووەتەوە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕۆژانی ڕابردوودا، “قابیل مەرجانی ڕاد” کۆڵبەری خەڵکی گوندی ئەلیە سەر بە ناوچەی سیلوانای ئورمیە لە خزمەتگوزاری تایبەتی …

درێژەی بابەت »

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان : مەترسی گەورە لەسەر زیندانیانی شاری میناب هەیە

چاونیوز: ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمبەر، مەترسی بڵاو بوونەوەی کۆڕۆناویروس لە زیندانی میناب. دوای بڵاو کردنەوەی هەواڵی کارەساتی کۆڕۆنا لە زیندانی میناب لەلایەن چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە. دەقی بەیاننامەی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان: بە پێی ئەو هەواڵانە …

درێژەی بابەت »

ژنێکی لاو لە شاری تیکاب خۆی کوشت

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩، ژنێکی لاو بە ناوی “زارا نامداری” کچی “فەتحوڵڵا”، خەڵکی شاری تیکاب، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو ژنە لاوە دایکی منداڵێکی کەم تەمەنە. و دەوترێت، “زارا نامداری” لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. لە ماوەی چەند ساڵێ ڕابردوودا، خۆکوژی …

درێژەی بابەت »

کرێکارێکی پێترۆشیمیی هەرسین، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سووتا

چاونیوز: شەوی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩، بەهۆی ئاگرگرتنی پێترۆشیمیی “ئورە و ئامونیکـ”ـی شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان، کرێکارێکی ئەو پێترۆشیمییە گیانی لەدەست دا. ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە یەکێک لە ئیستگاکانی گازی ئەو شیرکەتە ڕوویدابوو کە بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی یەکێک لە کرێکارانی ئەو پێترۆشیمییە. هەروەها کرێکارێکی دیکە لەلای ڕووخساریەوە تووشی سووتاوی بووە …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی تر لە سنووری چالدێران کوژرا

چاونیوز: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی چالدێران بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکی تریان کوشت. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩، هێزە چەکدارەکانی ئیران لە سنووری چالدێران تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خێزاندار بە ناوی ”شاکر برووکی میلان“ خەڵکی گوندی ”ناوەر“ …

درێژەی بابەت »

ناڕوونی چارەنووسی سێ هاووڵاتی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ

چاونیوز: سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “مەسعوود حاجی‌زادە” تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی سێرۆی ورمێ، “کەیوان ڕەشۆزادە” تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی شارەکی ئیسلامئاوای ورمێ و “ئومید سەعیدی” تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شارەی ئیسلامئاوای ورمێ، لە زیندانی ئەو شارە چارەنووسیان ناڕوونە. ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە، بۆ ماوەی ١٠ مانگه لە زیندانی ورمێ …

درێژەی بابەت »

لەسەربان خەوتن، شەوی ٥٠هەزار تمەن!

چاونیوز: گرانی، نەبوونی توانایی دەوڵەت لە کۆنترۆڵ کردنی بازار، هەڵکشانی نرخی دۆلار، ئابووری داتەپیو، گەندەڵی سیستماتیک و… وەک دیاردەی قەیرانی کرێ دێتە ئەژمار و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێ و دووکەڵەکەی دەچتە چاوی خەڵکی هەژار و بێ دەرەتان. بە پێێ ڕاپۆرتی چاونیوز، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی پیشەیی و وەرزی لە …

درێژەی بابەت »

پێنج زیندانیی کورد لە زیندانی تاران مانیان لە خواردن گرتووە

چاونیوز: پێنج زیندانی کورد بە ناوەکانی “بێهنام فەتاحی کوڕی ئەسعەد خەڵکی شاری بانە، پەیمان ئەمین ئیسلامی‌زادە کوڕی بایزید خەڵکی مەهاباد، نەورۆز سکان دەسگیر کوڕی عەلی خەڵکی ماکۆ، وەلی حاجی‌زادە کوری عومەر خەڵکی ماکۆ و ئەمیر مووسەوی کوڕی تاهیر خەڵکی ماکۆ، لە پێنجەمین ڕۆژی مانگرتنیان لە زیندانی تاران بەردەوامن. مانگرتنی ئەو …

درێژەی بابەت »

فەرهاد عەبدوڵڵاپوور: حوکمی ئێعدامکردنی براکەم (هیدایەت) لە یەکێک لە پادگانەکانی شنۆ جێبەجێ کراوە

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، حوکمی ئێعدامی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە شاری شنۆ جێبەجی کراوە. بە پێێ هەواڵی چاونیوز بە گیڕانەوە لە کوردپا، فەرهاد عەبدوڵڵاپوور، برای هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، وڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، راگەیاند: “حوکمی ئێعدامکردنی براکەم (هیدایەت) لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری شنۆ جێبەجێ کراوە”. …

درێژەی بابەت »

زیندانییەکی سیاسیی کورد پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکی گەڕایەوە بۆ زیندانی یەزد

چاونیوز: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، “ڕۆستەم ئەرکیا”، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی، گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی یەزد. ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، سەرەتایی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، هاتبوو بۆ مەرەخەسی. ئەو زیندانییە سیاسییە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری ساڵی ٨٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تاران دەسبەسەر کرا و دواتر بۆ …

درێژەی بابەت »