۲۳ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

دادسەرای نیزامیی ورمێ, لێخۆشبوون و ئازادیی بێمەرجی دوو زیندانیی سیاسیی کورد ڕەت کردەوە

جاونیوز: دادسەرای نیزامیی ورمێ داخوازیی لێخۆشبوون و ئازادیی بێمەرجی “فاروق شاروێرانی” و “ئەمیر پەیغامی”، دوو زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شنۆی لە زیندانی کرمان ڕەت کردەوە. به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو زیندانییە کوردە پاش بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا چەند ڕۆژ پێش هاتبوونە مورەخەسی و بۆ داخوازیی لێخۆشبوون و ئازادیی بێمەرج سەردانی …

درێژەی بابەت »

هەڵاواردن لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامییدا بەردەوامە

چاونیوز: ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەک هەر بە چاوێکی ئەمنییەتییەوە دەڕوانێتە کوردستان، بەڵکوو لە زیندانەکانیشدا کوردەکان زوڵمی چەند قاتیان لێدەکرێ. لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیهاندا، مەترسییەکی گەورە لە سەر زیندان و زیندانییەکانە و لە ئێران بەهۆی پێڕانەگەیشتن و ستانداردنەبوونی زیندانەکان مەترسییەکە زیاترە. لەگەڵ ئەوەی کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و پارێزەرانی …

درێژەی بابەت »

لاویکی کامیارانی و کچێکی سەقزی بەهۆی هەژاری و کێشەی کۆمەڵایەتی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، لاوێکی کورد لە شاری کامیاران بە هۆی نەداری و هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی هەواڵی گێشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاڤکانی خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم لاوە هەژار و بێ دەرەتانە ناوی “سامان ئەنساری فەر’ و خەڵکی …

درێژەی بابەت »

پەروەردەو فێرکردن و، هاندانی کۆمەڵگا بۆ خۆێندن و خوێندەواری ئەرک و ئەخلاقە

چاونیوز: مرۆڤی خوێنەر و زانا کۆمەڵگای بەهێز و بەتوانا دەخوڵقێنێ. خوێندن و خوێنەوار بوون هەوێنی یەکن. بەواتای ئەوەیە ئەگەر خوێندەواری هەستێک و چێژی تایبەت لە مرۆڤ درووس بکات، تامەزرویی بە فێر بوون زۆرترە و ئەتوانین لە بواری جیاواز بخوێنینەوە و بیرمەندێکی لێ هاتوو لەخۆمان درووس بکەین. کۆمەڵگای ئازاد و بە …

درێژەی بابەت »

زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی کرماشان ئازاد کرا

چاونیوز: زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی “کاوە مورادی” دوای ڕاگەیاندنی لێبووردنی نوێی دەزگای قەزایی و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاش دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی لە زیندانی کرماشان، ئازاد کرا. ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە، ساڵی ٩٦ی هەتاوی بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران”، لەلایەن هێزە …

درێژەی بابەت »

مانگرتنی کرێکارانی کوورەخانەکانی بۆکان

چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کرێکارانی کوورەخانەکانی بۆکان بەهۆی حەقدەستی کەم دەستیان دایە مانگرتن. بە وتەی یەکێک لە کرێکارانی ئەو کوورەخانەیە، خاوەن کوورەخانەکان دەیانهەوێ حەقدەستی کرێکاران لە ئەمساڵدا وەک خۆی بمێنێتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار چەندین جار سەرکرێکاران لەگەڵ خاوەن کوورەخانەکان بۆ زیادکردنی حەقدەست کۆ بوونەتەوە بەڵام بە هیچ ئاکامێک …

درێژەی بابەت »

کەمپەینی “هانای ڕۆژهەڵات “لە چالاکییەکانی بەردەوامە

چاونیوز: کەمپەینی ”هانای ڕۆژهەڵات”، لە ژێر ناوی با بە هانای خەڵکی لێقەوماوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بچین لە کارەکانی بەردەوامە. ئەم کەمپەینە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بە مەبەستی هاوکاریکردنی خەڵکی هەژار و کەم داهات دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان دامەزراوە، تاوەکوو ئێستا توانیویەتی بە هاوکاریی کەسانی دڵسۆز لە نێوەخۆ …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی کەسێک لە ئیلام بەهۆی هەژاری و نەدارییەوە

چاونیوز: لە ئیلام کەسێک بەهۆی نەبوونی و نەدارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی هەواڵێک کە بەدەستمان گەیشتوە، کەسێک بە ناوی عادڵ ڕەشیدی خەڵکی ئیلام بەهۆی نەدارییەوە خۆی کوشتوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی ٣ مناڵ بووە. خۆکوشتن و هەژاری بوونەتە دیاردەیەک کە ڕۆژانە بەم هۆیانەوە بۆ خۆدەرباز کردن لە سەختییەکان …

درێژەی بابەت »

دەست بەسەر داگرتنی ٥٠ سەر مەروماڵات لە ناوچەی سەردەشت

چاونیوز: بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، هێزە نیزامییەکانی سەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشوور لە ناوچەی سەردەشت،٥٠ سەر مەڕوماڵاتی کەسێکی ئەو ناوچەیەیان دەست بەسەر داگرت. پایگای هێزەکانی ئیتزامی ١٠٦ی سەردەشت زۆر بێ بەزەییانە هێرش دەکەنە سەر ئەو ڕانە مەڕە و بێ هیچ بەڵگەیەک بە پاساوی بە قاچاغی بردنی ئەو …

درێژەی بابەت »

دیوانی بەرزی وڵات بە گوشاری سپای پاسداران حوکمی ئێعدامی بەسەر “ئەرسەلان خودکام”دا سەپاند

چاونیوز: دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران، لەژێر زەختی سپای پاسداران حوکمی سێدارەی بەسەر زیندانی سیاسی کورد” ئەرسەلان خودکام” دا سەپاند. بە پێی راپۆڕتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو بەندییە سیاسییە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سێ جاران تانەی لە بڕیاری دادگە داوە و دیوانی عالی وڵات بە ڕەد کردنەوەی …

درێژەی بابەت »