ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 ئاب ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

هەواڵ

سێ بەندکراوی سیاسیی کورد سزای 8 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

سێ بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شارەکانی ورمێ و سنە بە بڕیاری دەزگای قەزایی سزای زیاتر لە 8 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا. لە ورمێ، عارف محەممەدی خەڵکی گوندی “باوان” لە ناوچەی مەڕگەوەڕ ی ورمێ، لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە دادگایی کراوە و سزای ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری بەسەردا سەپاوە. ناوبراو …

درێژەی بابەت »

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی ناوچەی شنۆ

کاسبکارێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لێ ئەستێندرا. بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، 21ی گەلاوێژ، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی کانییەڕەشی سەر بە شاری شنۆ کەوتە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆی تەقەی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و کوژرا. ئەو کاسبکارە “سەعید حەسەنپوور”ی ناو بووە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات ڕایگەیاندوە لە سەعید حەسەنپور کوڕێکی …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی مەدەنیی کورد بە هۆی ڕەخنەگرتن لە خامنەیی دەسبەسەر کرا

سیروس عەبباسی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری دێولان کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕەخنەگرتن لە خامنەیی و ناڕەزایەتی دەربڕین لە دۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسیی وڵات، پاش سێ رۆژ هەڕەشە کردن و گوشار، ئەمڕۆ هەینی ١٩ی گەلاوێژ هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردوتە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکردن و خستنە بەندی چوار کەس لە کامیاران، پیرانشار، ورمێ و شنۆ

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی چالاکی کورد بە تۆمەتی بانگەشە دژی رێژیم و هەوڵدان لەدژی ئەمنیەتی ڕێژیم چەند لاوێکی دیکەی کورد لە کامیاران، پیرانشار، ورمێ و شنۆ دەسبەسەر و زیندانی کران. ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی گەلاوێژ، لە کامیاران کەسێک بە ناوی “بورهان کەمانگەر”، لە شوێنی کارەکەی کە مۆبایل‌فرۆشی بووە، دەسبەسەر کرا. هێزەکانی ئیتلاعات …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم

ڕۆژی سێشەممە ۸ی گەلاوێژ پۆلێک لە کۆڵبەرانی ناوچەی پیرانشار لە ناوچەی سنووریی حاجی ئۆمەران درانە بەر دەستڕێژی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران. لەم ڕووداوەدا دوو کاسبکار بە ناوەکانی محەممەد حەسەن‌زادە و محەممەد چووکەڵی بە توندی بریندار بوون و بەهۆی سەختیی برینەکانیان بۆ نەخۆشخانەی چۆمان لە باشووری کوردستان گواسترانەوە. برینداربوونی ئەم …

درێژەی بابەت »

پەروین ئەدوایی لە مەریوان دەسبەسەر کرا

چالاکێکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا. ڕۆژی شەممە، ٥ی گەلاوێژ چەند چەکدارێکی سەر بە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە مەریوان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی پەروین ئەدوایی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی ئەم شارە و دەسبەسەریان کردوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. پەروین ئەدوایی، لە چەند ساڵی ڕابروودا، …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی چوار کۆڵبەری دیکەی کورد لە ماوەی ٥ رۆژدا

لە ماوەی ٥ ڕۆژدا چوار کۆڵبەری کورد لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بریندار بوون رۆژی سێشەممە٨ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی سێ کۆڵبەری دیکەی کورد لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقە و ڕاوەدوونانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بەسەختی بریندار کران. ڕۆژی ٨ی گەلاوێژ کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “عەلی بەهرامی”، بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزاییەکانی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی دەیان ئافرەت بە هۆکاری دووچەرخەسواری

بە هۆکاری دووچەرخەسوارییەوە ٧٠ ژن و کچ لە تاران دەستبەسەر کراون. وتەبێژی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی، غوڵامحسەین ئیسماعیلی لە حەوتەمین دانیشتنی ڕۆژنامەوانی خۆیدا رایگەیاند ٧٠ ژنان و کچیان لە مەیدانی وەلی عەسر دەستبەسەر کردووە ئیسماعیلی لە وڵامی ڕۆژنامەنووسێک بە نیسبەت دەستبەسەرکرانی ٧٠ ژن بە هۆکاری دووچەرخەسوارییەوە گوتی: پرسەکە پێوەندی بە …

درێژەی بابەت »

دواکەوتنی چەند مانگەی مووچەی کرێکاران و کارمەندانی شارەداریی شاری سنە

کرێکاران و کارمه‌ندانی شاره‌داری شاری سنه چه‌ند مانگه مووچه‌یان پێنه‌دراوه بە پێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێییەکان هه‌موو به‌شه‌کانی شارەداری سنە ماوەی چەند مانگە مووچەی مانگانەی خۆیان وەرنەگرتووە.. ئەمە له حاڵێکدایه که کارمه‌ندان و کرێکارانی شاره‌داری چه‌ند جار سه‌ردانی پارێزگار و شاره‌داریی سنه‌یان کردووه بەڵام هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە. به پێ هه‌واڵی سەرچاوەی …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی 28 کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی 90 کەس و خۆکوشتنی 28 کەس لە پووشپەڕی ئەمساڵ‌دا

ڕاپۆرتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە پووشپەڕی ئەمساڵ‌دا (کوژران و برینداربوونی 28 کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی 90 کەس و خۆکوشتنی 28 کەس) لە ماوەی مانگی پووشپەڕی ئەمسا‌ڵدا هەر نەبێ 167 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون. به‌ پێی …

درێژەی بابەت »