۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

(( ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌که‌می ۲۰۱۷ دا))

کوردستانی ئێران لە ساڵی ۲۰۱۷ و لە نیوه‌ی یەکەمی ئەمساڵەش‌دا بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابووری‌دا پێ‌برا. بەپێی ئەو داتا و زانیاری‌یانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای خۆی تۆماری کردوون، لە ماوەی شه‌ش مانگی  سەرەتای ئەمساڵ‌دا …

درێژەی بابەت »

سەلاحەدین خەدیو دەسبەسەر کرا

سەلاحەددین خەدیو، ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسیی دانیشتووی مەهاباد لە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ۱۳ی پووشپەڕەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا بێسەروشوێنە. پەیامنێری “چاونیوز” لە زمانی کەسانی نیزیک لە سەلاحەددین خەدیو باس لەوە دەکا کە سەرەڕای بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەی ناوبراو بەڵام هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە ناوبراو نەزانراوە. بەپێی ئەو هەواڵە کەسانی …

درێژەی بابەت »

دوو کۆڵبەری دیکە لە بانە کوژران و بریندار بوون

تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بانە بووە هۆی کوشتن و بریندارکردنی دوو کۆڵبەری دیکە. ڕۆژی شەممە، ۱۰ی پووشپەڕ پۆلێک کۆڵبەری کورد لە دەوروبەری گوندی “کەندەسوورە” لە نیزیک بانە کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی. لەو ڕووداوەدا یەک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی واحید قادری کوژراوە و کۆڵبەریکی دیکەش بە …

درێژەی بابەت »

ناڕەزایەتی‌یەکان بە کوشتنی کۆڵبەران لە رێوڕەسمی ۳۰ ساڵەی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت‌دا

ڕێوڕەسمی یادی ۳۰ ساڵەی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت‌ ئاوێتەی دروشم و ناڕەزایەتی‌یەکان بە کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچە سنووری‌یەکان کرا. ڕۆژی چوارشەممە، ۷ی پووشپەڕ بەبۆنەی یادی ۳۰ ساڵەی کارەساتی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت، نوێنەری چالاکانی مەدەنی لە هەموو شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت لەکستان و کرماشان و ورمێ  لەو شارە کۆبوونەوە …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی به‌شێک له‌ پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ وه‌رزی به‌هاری ۱۳۹۶ دا

((ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنیەتی‌یەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ساڵی ۱۳۹۶ دا)) کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی ۱۳۹۶و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵەش‌دا بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، …

درێژەی بابەت »

دوای شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگەی کۆمەڵە لە قڕوچیای سنە ڕەشبگیرە

شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵە و بەدیل‌گیرانی پێشمەرگەیەکی دیکەی ئەو تیمە بە برینداری لە سنە بووە دەسپێکی شەپۆلێکی نوێ لە گرتنی لاوان و کەسانی نیزیک بە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگەیە. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا ئەفشین حوسێن‌پەناهی، ئەنوەر حوسێن‌پەناهی، زوبەیر حوسێن‌پەناهی و ئەحمەد حوسێن‌پەناهی لە بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی‌یەکانی …

درێژەی بابەت »

کاسبکارێکی خه‌ڵکی پیرانشار به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران کوژرا

له‌ درێژه‌ی ره‌وتی کوشتن و ته‌قه‌کردن له‌ کاسبکارانی ناوچه‌ سنوورییه‌کانی کوردستان، کاسبکارێکی دیکه‌ی خه‌ڵکی پیرانشار گیانیان له‌ ده‌ست‌دا. محه‌ممه‌د داربڕانی، قوربانیی نوێی ته‌قه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا. له‌و ڕووداوه‌دا دوو کاسبکاری دیکه‌ش بریندار بوون. ئه‌و پۆله‌ له‌ کاسبکاران له‌ کوێستانه‌کانی سێ‌چۆمان‌دا که‌وتوونه‌ته‌ …

درێژەی بابەت »

دوو زیندانیی کورد لە مەراغە و میناب لە دار دران

لە سەرەتای ئەو مانگەدا دوو زیندانیی دیکەی کورد لە بەندیخانەکانی میناب و مەراغە دار دراون و هەواڵی ئێعدامکرانیان تازە ئاشکرا دەکرێ. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بەیانیی ڕۆژی هەینی ۵ی جۆزەردان فەخرەدین ڕەوشەنی، خەڵکی ماکۆ کە بە تاوانی پێبوون و کڕین‌ و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، …

درێژەی بابەت »

کایە مافی هەموو منداڵێکە

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۵ی جۆزەردان کەمپینێکی لە گوندی ئەویهەنگ بەڕێوەبرد. لەو کەمپینەدا کە لەژێر ناوی “کایە مافی هەموو منداڵێکە”دا بەریوەچوو، دەیان منداڵی ئەو ئاوییە بەشدارییان تێدا کرد و بووکەڵە و کەلوپەلی جۆراوجۆری یاری بەسەر منداڵان‌‌دا دابەش کرا.

درێژەی بابەت »

هێرشی هێزە ئینتیزامییەکانی تیکاب بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاق‌دەرە

هێرشی هێزە ئینتیزامییەکانی تیکاب بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاق‌دەرە بووە هۆی برینداربوون و دەسبەسەرکرانی چەند کەسی خەڵکی ئەو ئاواییە. ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۵ی جۆزەردان هێزە ئینتیزامییەکانی شاری تیکاب هەڵیان کوتایە سەر گوندی ئاق‌دەرە و بەربوونە گیانی خەڵک. لەو پەلامارەدا دەیان کەس لە خەڵکی ئاوایی کە چەند کەسیان ژن بوون، بە …

درێژەی بابەت »