۱۴ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

سەربازێکی کورد حوکمی پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

چاونیوز: سەربازێکی کورد کە ماوەیەک لەمەوپێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیرابوو دوای دادگایی کردنێکی ڕواڵەتی حوکمی زیندانی بەسەر داسەپا. بە پێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئالان بەنگینی کوڕی حاسڵ خەڵکی ئاوایی کانی ڕەشی سەر بە شاری شنۆ  دوای ئەوەیکە وێڕای دوو هاوڕێی تری لە پادگانی ئەرتەشی شاری تەورێز …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری چۆمانی سەر بە شاری بانە

چاونیوز: کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی سنووری چۆمانی سەر بە شاری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا. بە پێی هەواڵێک کە بە چاونیوز گەیشتووە، سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۹ی جۆزەردانی ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی کۆلکەرەش سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی عەلی خزرزادە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی سێ کاسبکاری کورد لە سنووری پیرانشار

چاونیوز: ئیوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، سێ کاسبکاری کورد لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی سنووری پیرانشار، بەسەختی بریندار بوون. شوناسی ئەو سێ کاسبکارە، “کامیل، کەماڵ گەوهەری تەمەن ٢٣ ساڵ و ڕەسووڵ چەپلەک” و خەڵکی پیرانشار ڕاگەیەندراوە . هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، ئەو سێ کاسبکارە کوردەیان …

درێژەی بابەت »

دوو ئامۆزای خەڵکی شنۆ لە بەنداوی بوکان دا خنکان

چاونیوز: دوو هاوڵاتی خەڵکی شنۆ کە بۆ سەیران چووبوونە بەنداوی بۆکان، خنکان. بە پێی هەواڵی جاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩، دوو هاووڵاتیی خەڵکی دەڤەری شاری شنۆ کە بۆ سەیران و ڕابواردن چووبوونە بەنداوی بۆکان بە ناوی “ڕەحمان شکاک کوڕی حسێن و بنیامین شکاک کوڕی …

درێژەی بابەت »

بەندکراوێکی کورد دوو ساڵە لە بەندیخانەی ئەردەبیل بێ هەبوونی مافی مرەخەسی ڕاگیراوە

چاونیوز: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئەردەبیل ڕاگیراوە، سەرەڕای تێپەڕینی دوو ساڵ لە ماوەی حوکمەکەی هێشا مافی مرەخەسی پێ نەدراوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز بە گێڕانەوە لە هەنگاو، حەسەن جووجە گەڵونی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە لە دوو ساڵ پێشەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل ڕاگیراوە، هێشا لە …

درێژەی بابەت »

دۆخی خراپی ناوچەی بوومەلەرزەلێدراوی قوتوور

چاونیوز: دوای تێپەڕینی چەند مانگ بەسەر بوومەلەرزەی ناوچەی قوتوور تا ئێستا خەڵکی ئەم ناوچەیە لە دۆخێکی خراپتدا ژیان بەڕێ دەکەن. لە ڕۆژی ٤ی ڕەشەممەی ٩٨ی هەتاوی، بوومەلەرزەیەک بە بڕی ٦ ڕیشتێر ناوچەی قوتووری لەرزاند و لە ئاکامدا زەرەر و زیانێکی زۆری بەم ناوچەیە گەیاند. لە کاتێکدا ٤ مانگ بەسەر بوومەلەرزەی …

درێژەی بابەت »

مردنی گوماناوی سەربازێکی کورد

چاونیوز: کوردێکی لاو کە لە شاری تەورێز سەربازی ناچارەکی دەکرد بە هۆکاری نادیار و گومانای گیانی خۆی لەدەست دا. بە پێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شيممە ٦ی جۆزەردانی ١٣٩٩، تاهیر عەلیپور خەڵکی ئاوایی “توپراق قەلعە”ی سەر بە ئورمییە، سەرباز لە پادگانێکی تەورێز بە هۆکاری ناڕوون و …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی مەدەنی ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی تاران کرا

چاونیوز: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی ئیلام کە لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی ئەو شارەوە کراوە. ڕوحوڵڵا میرزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٣٩٩، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو ساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی تاران …

درێژەی بابەت »

خوێندکارێکی کورد ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرا

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردان، “کەژوان ئازادیان” خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری مەریوان و چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی “یەنگیجە”ی مەریوان بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکی ڕەوانی زیندانی ئەو شارە کرا. ئەو خوێندکارە کوردە، ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕی ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” دەسبەسەر و …

درێژەی بابەت »

کچێکی لاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردان، کچیکی لاو خەڵکی گوندی “سیاقۆڵی سەرێ”سەر به شاری مەهابادبەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. شوناسی ئەو کچە لاوە بە ناوی “پەروەر عەلی‌پوور” کچی ئەمیر ڕاگەیاندراوە. ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگای خۆهەواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئەو کچە لاوە لە گوندی “ئوزەندەرێ”ی …

درێژەی بابەت »