ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

هەواڵ

لەداردرانی ٢٤٢ کەس لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا

لە یەک ساڵی ڕابردووی زایینیدا ٢٤٢کەس لە ئێران لەدار دراون. هەواڵدەریی “هێرانا” بە هاوکاریی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران”، ساڵانە بەبۆنەی ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبرەوە کە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاری دژی سێدارەیە، بۆ ڕاکێشانی سەرنجی گشتیی خەڵک بۆ بەرگری لە سێدارە، ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەو ڕێکخراوە لە ئێران بڵاو دەبێتەوە. …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی 33 کەس لە 22 ڕۆژی ڕابردوودا

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای مانگی ڕەزبەرەوە تا ئێستا لانیکەم 33 کەسیان دەسبەسەر کردوە. ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە کوردستان لە شارەکانی مەریوان، ورمێ، سنە، بانە، دێولان و مەهاباد و جوانرۆ 33 کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەوڵدان دژی ئەمنیەتی وڵات دەسبەسەر کردوە. لەم 33 کەسە 16 کەسیان لە …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی 12 کۆڵبەر لە مانگی ڕەزبەردا

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا 12 کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەی کوردیان داوەتە بەر ڕەهیڵەی چەکەکانیان. لە سێ حەوتووی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی مەریوان، سەڵماس، پاوە، پیرانشار، ورمێ، سەردەشت و نەغەدە 12 کۆڵبەر و کاسبکاریان لە ناوچە سنوورییەکان داوەتە بەر دەستڕێژ. لەو 12 کۆڵبەرە دوو …

درێژەی بابەت »

کوشتنی 70 کەس، گرتنی 216 کەس و ئێعدامی 14 زیندانیی کورد لە سێ مانگی هاوین‌دا

کوشتنی 70 کەس، گرتنی 216 کەس و ئێعدامی 14 زیندانیی کورد لە سێ مانگی هاوین‌دا (ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی هاوینی ١٣٩٨ی هەتاویدا)   لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا (١٣٩٨ی هەتاوی) زیاتر لە 360 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە …

درێژەی بابەت »

درێژەی خۆکوژییەکان لە شارەکانی کوردستان

کچێکی مێر منداڵ و ژنێک لە ” نایسەری شاری سنە ” لە ڕێگەی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، کچێکی تەمەن “١٦” ساڵ دانیشتووی شارۆچکەی نایسەری سنە بە ناوی “ئارینا مورادی” بە هۆی کێشەی خێزانی و دەمەقاڵێ لەگەڵ براکەی لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی …

درێژەی بابەت »

دۆخی ئاڵۆزی زیندانیانی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا

زیندانیانی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو ئازار دەدرێن و لە هەموو مافەکانیان بێبەشن و ئەشکەنجە و ئازاری زۆر، بووەتە هۆی نەخۆش کەوتنیان و لەباری پزیشکی و تەندروستییەوە لە دۆخێکی نالەباردان. زۆربەی ئەو زیندانییانە کە بە تاوانی سیاسی زیاتر لە چەند ساڵە لە بەندیخانەکانی ڕێژیمدان، بە ورەیەکی بەرزەوە بەرەنگاری ئەشکەنجەکانی …

درێژەی بابەت »

ڕزگار زەندی لە سنە ئێعدام کرا

لاوێکی خەڵکی سنە کە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار درا. دوای ئەوەی هەوڵی کەسانی خێرخواز و چالاکانی مەدەنی بۆ ڕازیکردنی بنەماڵەی خوێنگر بەئاکام نەگەیشت، ڕزگار زەندی، تەمەن 27 ساڵ لەدار درا. ڕزگار زەندی سێ ساڵ پێش لە شەڕێکدا خزمێکی …

درێژەی بابەت »

سێ چالاکی کورد لە دیولان و سنە دەسبەسەر کران

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ چالاکی کورد لە شارەکانی دێولان و سنە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی  نادیار گواستراونەوە. بەپێی هەواڵی پەیامنێری “چاونیوز”، سیروان ڕەحیمی خەڵکی دێولان، ڕۆژی شەممە 6ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ناوبراو کە چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزە، پێشتریش بانگ کرابووە ئیتلاعات …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی زیندانییەک لە بەندیخانەی ورمێ

زیندانییەکی دی لە بەندیخانەی ورمێ بە هۆی گوشاری کاربەدستانی زیندان خۆی کوشت. ڕۆژی پێنجشەممە، 4ی ڕەزبەر وەحید کەربەلایی کە تەنیا حەوتوویەک بوو بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر گیرابوو، لەبەر بارودۆخی سەختی زیندان و گوشاری زۆری کاربەدەستان خۆی کوشت. جیا لە خۆکوژیی ئەم زیندانییە، هەر لەو ماوەیەدا 6 زیندانیی دیکە …

درێژەی بابەت »