۲۴ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چاو نیوز

۲۳۳ حاڵەتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە سێ مانگی هاوینی ۱۳۹۶دا

لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵیشدا ۲۳۳ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە. لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان لە ئێستادا هەستیارییەکی تایبەتتر لە جارانی وەرگرتوە …

درێژەی بابەت »

ئارێز ڕۆژهەڵاتی: هۆی سەرەکیی خۆکوژییەکان لە ئێران سیاسەتەکانی دەسەڵاتە 

دیمانە: شەونم هەمزەیی                                      لە مێژە ئیدی هەواڵی خۆکوژییەکان لە کوردستان موچرک ناخاتە لەشی ئینسانەوە. ئەو ڕووداوانە هێندە دووپات بوونەتەوە خەریکە دەبنە نۆرمێکی کۆمەڵایەتی و بە تەواوی ئاسایی دێنەبەرچاو. هۆکارەکان چین کە دیاردەیەکی ناسروشتیی وەک زۆربوونی خۆکوژییەکان نابنە خەمی خەڵک و دەسەڵات؟ بۆ ئەو لایەنە لە ژیانی کۆمەڵایەتیی خەڵک ئاوڕی …

درێژەی بابەت »

بانگکرانی کۆمەلێک چالاکی مەدەنی و سینفیی سەقز بۆ دادگا

کۆمەڵیک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز کە بەشدارییان لە رێوڕەسمی نەورۆزیی ئەمساڵدا کردبوو، لەسەریان کردوون کە دەبێ لە ماوەی ۵ ڕۆژدا خۆیان بە دادگای شۆڕشی ئەو شارە بناسێنن. ماڵپەڕی مامۆستا و کرێکار لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو هەوڵە دەڵێ ئەو کەسانە پێشتر لە ڕۆژانی ۳ تا ۵ ی خاکەلێوەدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی …

درێژەی بابەت »

سێ زیندانیی دیکە لە بەندیخانەکانی مهاباد و ورمێ لە دار دران

ڕۆژی چوارشەممە، ۴ی گەلاوێژ سزای لەداردرانی زیندانی لە زیندانەکانی ورمێ و مهاباددا جێبەجێ کرا. ڕۆژی سێشەممە، ۳ی گەلاوێژ چوار زیندانیی کورد لە بەندیخانەکانی مەهاباد و ورمێ بە ناوەکانی خالید ئەمینی و فتاح ئەمینی [برای یەکترین] و”داوود ماڵدار” و “فەرهاد موسازادە” بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای لەداردرانیان بەڕێی سللولی ئینفڕادی کران. …

درێژەی بابەت »

چەنگیز قەدەم خەیری لە زیندانی “مسجد سلیمان” مانی لەخواردن گرتوە

چەنگیز قەدەم خەیری، زیندانی سیاسیی کورد کە بۆ زیندانی “مسجدسلیمان” دوور خراوەتەوە، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەستێوەردانی وەزارەتی ئیتلاعات لە پەروەندەکەی سەبارەت بە ئیزن پێنەدانی بۆمەرەخەسیی دەرمان و چارەسەر لە ڕۆژی دووشەممە، ۲ی گەلاوێژەوە مانی لە خواردن گرتوە. مانگرتنی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە لە حاڵێک دایە کە پزیشکەکان زیندان ڕایانگەیاندوە …

درێژەی بابەت »

بەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی پیرانشار بەبۆنەی ۳۰ ساڵە بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت

لەو ڕۆژەی هیرۆشیما بوو بە خاوەنی دەستە خوشک و لە تاو دەردی سەردەشت ئێش و ژانی خۆی لەیادچۆوە… لەوڕۆژەی‌دا کە ئەو ڕۆڵانەی بە تاوانی کورد بوون ڕیز کرابوون تا زیندەبەچاڵ بکرێن، لەسەر لێواری چاڵەکانی ئەنفالی بیابانەکانی ڕۆمادی و پێش ئەوەی بە زیندوویی خاکیان وەسەرکرێ و سیەکانیان پڕ بێ لە خیزی …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی به‌شێک له‌ پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ وه‌رزی به‌هاری ۱۳۹۶ دا

((ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنیەتی‌یەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ساڵی ۱۳۹۶ دا)) کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی ۱۳۹۶و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵەش‌دا بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، …

درێژەی بابەت »

ژیان

نان لەسەر پشتی شێرانە، نا.. نا…. ڕاست نییە، نان لە داوێنی چیاکانە. ئەویش بەنرخێکی هەرزان، بۆ هەر لەتێ نان پێویستی بە بەختکردنی یەک گیانە. ئەرێ بەڕاست، تۆ بڵێی ژیان ئەو شتە نەبێ کە ئێمە بەناوی مەرگ دەیناسین مەرگیش ئەوە نەبێ کە پێی‌دەڵێین ژیان؟ بیری لێبکەوە! عەلی فەتحی

درێژەی بابەت »

برینداربوونی کەسێک لە بازاڕچەی سنووریی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین

تەقینەوەی مین لە بازاڕچەی سنووریی مێهران لە پارێزگای ئیلام بووە هۆی برینداربوونی کەسێک. نوێترین قوربانیی تەقینەوەی مین لە کوردستان ” پەرویز مەلەکی”یە کە دەگوترێ کارمەندی ناوندی مینهەڵگرتنەوەی پارێزگای ئیلام بووە. لەو ڕووداوەدا ناوبراو لە کاتێکدا خەریکی پووچەڵکردنەوەی مینێکی m14 بووە، مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە و ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیلام لەژێر …

درێژەی بابەت »

داوای ۲۹ نوێنه‌ری پاڕلمانی ئورووپا بۆ ئازاکرانی زیندانیانی سیاسی له‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان‌دا

۲۹ نوێنه‌ری پاڕلمانی ئورووپا به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ک داوایان له‌ کاربه‌ده‌ستانی ئێران کردوه‌ که‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕۆژنامه‌نووسان و زیندانیانی سیاسیی و به‌ڕێوه‌به‌رانی کاناڵه‌ تێلێگرامی‌یه‌کان که‌ پێش هه‌ڵبژاردن گرتوویانن ئازاد بکرێن. ئه‌و ۲۹ نوێنه‌ره‌ی پاڕلمانی ئورووپا ده‌ڵێن ئاکامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ شوێنکاری قووڵی به‌سه‌ر پێوه‌ندی‌یه‌کانی ئێران و یه‌کیه‌تیی ئورووپاوه‌ ده‌بێ، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان …

درێژەی بابەت »