۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چاو نیوز

مردنی هاشمیی شاهروودی، بڕیاردەری ٢٠٠٠ حوکمی ئێعدام لە ئێران

مەحموود هاشمیی شاهروودی سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژوەندییەکانی ڕێژیم و بەرپرسی پێشووی دەزگای قەزایی و ناسراو بە “قازی مەرگ” دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی بەفرانباری٩٧ هەواڵی مردنی بڵاوکرایەوە.هەواڵدەریی حکوومی تەسنیم وێڕای پشتڕاستکرنەوەی ئەو هەواڵە لە بەشێک لە ژیاننامەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە مەحموود هاشمیی شاهروودی لە دامەزرێنەرانی مەجلیسی …

درێژەی بابەت »

هەوڵی لە ناوبردنی ژینگەی کوردستان لە لایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە

ماوەیەکە بڕینی دار و لە ناو بردنی بێشەڵانی زاگرۆس بۆتە هۆی نیگەرانیی ژینگەپارێزانی کوردستان.خەمساردی بەرپرسان و خۆلێ‌بێساحیب کردنی ناوەندە پێوەندی‌دارەکان ئەو گومانەی زیاد کردوە، کە بە شێوەی بەرنامەداڕێژراو دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم هەوڵی لە ناو بردنی ژینگەی زاگرۆس و تاڵان کردنی سروەت وسامانی کوردستان دەدەن.لە چەند حەوتووی ڕابردوودا کۆمەڵێک وێنەو گرتە ڤیدیۆ …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکەش لە ورمێ سەرما ڕەق هەڵات

کۆڵبەرێکی دیکە لە ورمێ کەوتە ژێر ڕنوو و گیانی لە دەست دا. لەم مانگەدا ئەمە سێهەمین کۆڵبەرە بەهۆی ڕەقهەڵاتن لە سەرمادا گیان لە دەست دەدا ڕۆژی هەینی، ۲۳ی سەرماوەز تەرمی جەواد گولابی، کۆڵبەرێکی ناوچەی سۆما و برادۆست دۆزرایەوە. ئەو کۆڵبەرە کە خێزاندار و سەرپەرستی بنەماڵەکەیەتی، چەند ڕۆژ پێشتر لە کوێستانەکانی …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی هاوینی ۱۳۹۷ی هەتاویدا

ڕاپۆرتی به‌شێک له‌ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ سێ مانگی هاوینی ۱۳۹۷ی هه‌تاویدا لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا (۱۳۹۷ی هەتاوی) زیاتر لە ۳۶۰ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون. کۆماری ئیسلامیی …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رێژیم کوژرا

کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لە دەست دا. هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەرزاییەکانی گوندی کانی زەرد تەقەیان لە کاروانێكی کۆڵبەران کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم سلێمانی، خێزاندار و خاوەنی ٥ منداڵ و خەڵکی گوندی”کانی …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژرا

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد، خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا. تازەترین قوربانیی سیاسەتی قەڵاچۆی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد “پشتیوان موعین”ی ناوە و ٢٣ ساڵی تەمەنە. هەواڵەکان لە سەردەشت باس لەوە دەکەن کە دوای کوژرانی ئەم کاسبکارە کوردە، بنەماڵەی موعین تەرمی کوڕەکەیان بردووەتە بەر دەرکی فەرمانداریی …

درێژەی بابەت »

ئێعدام چەکی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامی

عه‌لی بداغی ۱۸ی ڕه‌زبه‌ر (۱۰ی ئۆکتۆبر)ی هەموو ساڵێک ڕۆژی نەهێشتن و بەربەرەکانی لەگەڵ سزای ئێعدامە. لە حاڵێکدا یادی ڕۆژی ۱۰ی ئۆکتۆبری ئەمساڵ دەکەینەوە کە دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای ئەمساڵی زایینینەوە تا ئێستا ۴۳۵ کەسی لەدار داوە کە تەنیا هەواڵی ئێعدامکرانی ۸۳ کەسیان لە میدیا رەسمییەکاندا بڵاو کراوەتەوە. چاوخشاندنێک …

درێژەی بابەت »

ناڕوونیی چارەنووسی یەکێک لە گیراوەکانی شاری مەهاباد

عەبدورەحمان ئیبڕاهیمی، یەکێک لە گیراوەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە تاوانی خۆشیدەربڕین سەبارەت بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشوور گیراون، چارەنووسی ناڕوونە. بنەماڵەی عەبدوڕەحمان ئیبراهیمی (ناسراو بە ئەمیر) دەڵێن دوای ڕەشبگیرەکەی ڕۆژی ۳ی رەزبەر کوڕەکەیان ون و بێ سەروشوێن بوو، پاش ماوەیەک چەند هاوڕێیەکی کە ئەوانیش سەر و سۆراغیان نەبوو زاندرا …

درێژەی بابەت »