۹ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور زیندانی مەحکوم بە ئێعدام بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

چاونیوز:ڕۆژی شەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٩، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی مەحکووم کراو بە ئێعدام، لە زیندانی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە سیاسییە مەحکوم کراوە بە ئێعدام، نزیکەی ٣ کاتژمێر پێش لە بەندەکەی خۆیدا براوەتە دەرەوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: “ئەو …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

چاونیوز: ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٩، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “فەرشاد ڕەحمانی” خەڵکی کامیاران لە زیندانی ناوەندیی سنە، بە دانانی بارمتەی ٧٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە، سەرەتای مانگی بانەمەڕ لە کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کرا و …

درێژەی بابەت »

خۆکوژی بەهۆی نەداری و بێکاری

چاونیوز: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی سنە، بەهۆی هەژاری و نەداری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێێ هەواڵی چاونیوز بە گێڕانەوە لە کوردپا، “جەلیل تایمواردی” تەمەن ٥٠ ساڵ خاوەنی ٣ منداڵ، بەهۆی دەسکورتی و هەژاری دەستی بۆ خۆکوژی برد. ئەو هاووڵاتییە کوردە، دانیشتووی گەڕەکی کانی کۆزەڵەی شاری سنە بووە. کارناسانی کاروباری …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتییەک لە پاوە دەسبەسەر کرا

چاونیوز: بەرپرسی پۆلیسی فەتای پارێزگای کرماشان باسی لە ناساندن و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری پاوە کرد کە هەواڵی ناڕاستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردبووەوە. “عەلی کەریمی” ڕایگەیاند: “لە ئەنجامی چاوەدێریی کارناسانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کاناڵێک لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ناسێندرا کە هەواڵی ناڕاست و ساختەی سەبارەت …

درێژەی بابەت »

ڕەشەبگیری لە خانێ درێژەی هەیە

چاونیوز: لەدرێژەی ڕەشەبگیری لە شارستانی خانێ چەندین کەسی تریش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەست بەسەرکران و چارەنووسیان نادیارە. بەپێی هەواڵی گێشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە درێژەی ئەو بە کۆمەڵ گیران و گرتنانەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمەڵێک خەڵک بە تاوانی نادیار بێ سەروشوێن کراون. لە نوێترین …

درێژەی بابەت »

١٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر کران

چاونیوز: پەیوەندییە گشتییەکان و زانیاری گەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعات، باسیان لە دەسبەسەرکردنی ١٦ هاووڵاتیی کورد لە کوردستان کرد. وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە، ئەو ١٦ هاووڵاتییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەکانی ورمێ و سنە دەسبەسەر کراون. وەزارەتی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییانەی بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کردووە. لە ماوەی ڕۆژانی …

درێژەی بابەت »

ناوی زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ئورمییە(وێڕای جۆری حوکم و ماوەی ڕاگرتنیان)

چاونیوز: بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناوی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ئورمییە(وێڕای جۆری حوکم و ماوەی ڕاگرتنیان) بڵاو دەکاتەوە.     ١.دارا ڕەشیدی (سەردەشت) ٦مانگ زیندان، بلاتەکلیف ٢.ئەرسەلان خودکام (مهاباد) ئێعدام، ٢ساڵە لە زیندان ٣.محێدین ئیبراهیمی (شنۆ) ئێعدام، ٥ ساڵە لە زیندان ٤.هیدایەت عەبدوڵاپور(شنۆ) ئێعدام، …

درێژەی بابەت »

بەردەوامیی لەنێوبردنی ژینگەی کوردستان

چاونیوز: تێکدان و لەناوبردنی ژینگەی کوردستان بە شێوەی جۆراو جۆر بەردەوامە. ماوەی چەند ساڵێکە کەسانی بەرژەوەندیخواز و باندی مافیایی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەر شێوەیەک کە لە دەستیان بێ لە بڕینەوە و سووتاندنی دارستانەکانی کوردستان کەمتەرخەمیان نەکردوە. لەنێوبردنی ژینگەی کوردستان بە مەبەستی تێکدانی ژینگە و دێموگرافی کوردستان، بەکارهێنانی …

درێژەی بابەت »

پەروەندە سازی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بۆ دوو چالاکی کرێکاری

چاونیوز: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، سکاڵای لەسەر “مەحموود ساڵحی” و “عوسمان ئیسماعیلی” تۆمار کردووە و دۆسیەیەکی نوێی بۆ ئەو دوو چالاکە کرێکارییە پێک هێناوە. “عوسمان ئیسماعیلی”، چالاکی کرێکاری، بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە فەیسبووکی کەسیی خۆیدا، نووسیویەتی: “ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕ، لەلایەن دادگوستەریی سەقزەوە نامەیەکم پێگەیشت کە خۆم بە لقی …

درێژەی بابەت »

دوو ساڵ زیندان بەسەر لاوێکی مەهابادیدا سەپا

چاونیوز: دادگای شۆرشی شاری مەهاباد لاوێکی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی “بێهنام ئەلیاسی” کوڕی “فەتاحـ”ـی بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرد. دادگای ئینقلابی مەهاباد، ئەو لاوە کوردەی بە “لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کردووە. ئەو لاوە کوردە، ڕۆژی هەینی ١٤ی بەفرانبار، پاش ئازار و ئەشکەنجەدانی …

درێژەی بابەت »