۲۱ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

لە درێژەی ڕەشەبەگیری لە کوردستان دا، دوو هاونیشتمانی خەڵکی مهاباد و بۆکان دەستبەسەر کران

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “جەسیم مەجنوونی” خەڵکی گوندی “قەرەداغ” و دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە. هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و …

درێژەی بابەت »

کوژرانی شوانێک لە ناوچەی سەردەشت

چاونیوز: بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی میراوێێ سەردەشت شوانێک دەکووژرێ. بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، سەر لە بیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۷ی پووشپەڕ ی ۱۳۹۹، لە دەشتی وەزنێ-ی سەر بە شارۆچکەی میراوێی سەردەشت هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران تەقەی ڕاستەوخۆیان لە شوانێک بە ناوی “یوسف_ئەحمەدی” خەلکی گوندی ئاڵوەتان کردووە، …

درێژەی بابەت »

دوو هونەرمەندی کورد، بریندار و دەستبەسەر کران

چاونیوز: دوو هونەرمەندی دەنگبێژی کورد لە دوو ڕووداوی جیاوازدا دەستبەسەر و بریندار کران. بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی “عەبدوڵڵا چاوەشی” خەڵکی گوندی “حاجی لەک” سەر بە ناوچەی “چۆمی مەجیدخانـ”ـی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. …

درێژەی بابەت »

دەستبەسەر کردنی لاوێکی بۆکانی

چاونیوز: هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لاوێکی بۆکانیان دەستبەسەر کرد و بۆ گرتنگەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان گوازتەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، شەوی پازدە لەسەر ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩، بەرەبەیانییەکی زوو، لە گەڕەکی مەجبوورئاوا هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتاویتە سەر ماڵێک و لاوێکیان بە ناوی “چالاک ڕەحیم دووژنە” دەستبەسەر کردووە. شایەنی باسە، ئەو بنەماڵەیە …

درێژەی بابەت »

ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکان، گیانی کۆڵبەرێکی لاوی ستاند

چاونیوز: کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و کاتێک دەیهەویست لە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران خۆی دەرباز بکات، خۆی خستە ناو ڕووباری سیروان و گیانی لە دەست دا. بە پێێ هەواڵی چاونیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩، پۆلێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود کەوتوونەتە بۆسە هێزە چەکدارەکانی ئێران …

درێژەی بابەت »

چوار هاووڵاتیی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کران

چاونیوز: شەپۆلی گرتنەکان لە کوردستان بەردەوامە. بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٩، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “سەعید تابناک، ڕەحمان تابش، ئەبووبەکر بیلال و ڕەحیم ڕەفعەتی” خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەو پێنج …

درێژەی بابەت »

ساڵێک زیندان و لێدانی حەفتا قامچی بۆهاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە

چاونیوز: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “فەرهاد تاریمۆرادی” لە لایەن دادگای ئەو شارەوە بە یەک ساڵ زیندان و لێدانی حەفتا قامچی سزا درا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، هاوڵاتییەکی سنەیی بە ناوی” فەرهاد تاریمۆرادی” لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە …

درێژەی بابەت »

ڕەشبگیری لە کوردستان: سێ هاونیشتمانی لە شارەکانی شنۆ و مهاباد دەستبەسەر کران

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی شنۆ و مهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کران. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۵ی پووشپەری ۱۳۹۹، لاوێکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “ئەسکەندەر سەید محەمەدپوور” دایشتووی گەڕەکی سەلیماوای خوارێ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی …

درێژەی بابەت »

تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە خەڵکی سڤیلی باشووری کوردستان، بریندارێکی لێ کەوتەوە

چاونیوز: بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کەسێکی خەڵکی باشووری کوردستان برێندار کرا. ئێوارەی ڕۆژی هەینی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گولـلە شوانێکیان لە کوێستانەکانی گوندی وێزەی شارۆچکەی چۆمان بریندار کرد. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕووداو و لەسەر زاری موختاری گوندی وێزە، لە کوێستانی کانیەڕەشی ئەو گوندە سوپای پاسدارانی کۆماری …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێعدامی بەنەهێنیی “هیدایەت عەبدوڵاپوور”ی مەحکوم کرد

چاونیوز: زیاتر له‌ ١٤ کارناسی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئێعدامی نەهێنیی “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”، زیندانیی سیاسیی کوردیان مەحکووم کرد. بەیاننامەی کارناسانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێعدامی “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”یان پێچەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکان زانی. کارناسانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاندووە کە نامەکانی ئەوان بۆ حکوومەتی ئێران لە دوو ڕێکەوتدا، …

درێژەی بابەت »