۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

هەوڵی دیپلۆماتە ئەوروپاییەکان لەهەمبەر ناڕوونیی چارەنووسی زیندانییەکی کوردی مەحکوم بە ئێعدام

چاونیوز: ٦ کەس لە نوێنەرانی پارلمانی ئورووپا و دیپلۆماتەکانی بێلژیک، لە نامەیەکدا بۆ باڵوێزخانەی حکوومەتی ئێران لە بروکسێل، خوازیاری ڕوونبوونەوەی بارودۆخی “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بوون. دیپلۆماتە ئورووپاییەکان لەو نامەیەدا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”، ئاماژەیان کردووە بە کوژرانی کۆڵبەران و درێژەی …

درێژەی بابەت »

یەکێک لەو ئێرانیانەی ئەمریکا سزای داوە، تۆمەتبارە بە تیرۆر کردنی د.قاسملوو

چاونیوز: کەمپەینی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامە و لەدوایین هەنگاویدا واشنتن سزای بەسەر ۱۲ کەسایەتی ئێرانیدا سەپاند کە یەکێکیان بە ئەنجامدانی چەندین تەقینەوە و کوشتن تۆمەتبارە، لەنێویاندا تیرۆرکردنی شەهید د.عەبدولڕەحمان قاسملوو. ئەمریکا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران بە کوشتنی خەڵک لە دوایین خۆپیشاندانەکانی ئێران تۆمەتباردەکات، عەلی فەلاحیانیش کە لە …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچەی سەردەشت

چاونیوز: دوو کۆڵبەر بە تەقەی راسەوخویی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران لەسنووری بێتووشی سەردەشت بریندار بوون. بە پێی هەواڵێک کە بە چاونیوز گێشتووە، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ۱ی جۆزەردان ۱۳۹۹ هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا دوو کۆلبەرێک بە ناوەکانی “مەنسوور ئیسماعیلی” ٣٠ …

درێژەی بابەت »

لاوێکی نەغەدەیی دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی “شەهاب ئاجی” کوڕی “حوسێن”، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “گەرگول” و دانیشتووی نەغەدە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، دەسبەسەر کراوە. ئەو لاوە کوردە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگە کراوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە. لە ماوەی ڕابردوودا، ناوەندە …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای بەدواداچوون بۆ کوشتنی خەڵکی بێتاوانی لە خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەردا دەکا

چاونیوز: ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد بەدواداچوون بۆکوشتنی خەڵکی ئێران لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بکا. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی وێڕای ئاماژە بەوەیکە فەرماندە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دەستیان لە کوشتنی خەڵکی بێتاوانی ئێراندا هەیە بە هیچ چەشنێک لێپرسینەوەیان لێناکرێ و لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پارێزراون، …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی ئیتلاعات کرا

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕ، چالاکێکی کۆمەڵایەتیی خەڵکی سنە بە ناوی “سامان قادرنژاد”، لەلایەن ستادی خەبەری ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا. ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر سەبارەت بە چالاکییەکانی “سامان قادرنژاد” لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە ساڵی ڕابردوو و چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لێپرسینەوەیان لەو …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژرا

چاونیوز: رۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “سەفەر پیل ‌ئەفکەن” تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی گوندی “پووشاوێـ”ـی شاری شنۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا. ئەو کۆڵبەرە کوردە لە گوندی “زمێ” بە تەقەی هێزە نیزامییەکان حکوومەت گیانی لەدەست داوە. ئەو کۆڵبەرە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن …

درێژەی بابەت »

حوکمی هاووڵاتییەکی کورد لە دادگای پێداچوونەوەی سنە پشتڕاست کرایەوە

چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سدیق سەیفی” خەڵکی شاری دیواندەرە لە دادگای پێداچوونەوەی سنە، پشتڕاست کرایەوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٩٨ لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و هاوکاری …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ٢٢ کۆڵبەر و گرتنی ٦٦ چالاکی سیاسی لە دوو مانگی سەرەتای ساڵدا

چاونیوز: لە کاتێکدا کۆرۆنا هەموو وڵاتانی بە خۆیانەوە سەرقاڵ کردوە و لە حاڵێکدا کە دەوڵەتان هەرکام بەپێی بەرنامە و توانای خۆیان لە هەوڵی کەمکردنەوە لە کێشە و گرفتی هاووڵاتیانی خۆیان و پێڕاگەیشتنی مادی بەوان بۆ تێپەڕین لەو قۆناغە سەختەن، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان هەروا خەڵک دەکوژێ. به‌ پێی …

درێژەی بابەت »

کوشتنی لاوێکی خەڵکی کرماشان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

چاونیوز: ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، لاوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “بێهزاد ساڵحی” تەمەن ١٨ ساڵ بە تۆمەتی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاغ دەکرێتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی لەدەست‌ دەدا. ناوبراو خەڵکی ئاوایی “شش بید علیا” ی سەر بە شاری ڕوانسەرە و بە سووسەی هەڵگرتنی باری قاچاغ …

درێژەی بابەت »