فارسی
English
کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا
مامۆستایەکی زمانی کوردی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
دوو مامۆستای ئایینی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران
دوو زیندانی خەڵکی ئیلام لەسێدارە دران
مامۆستا مەلا حسێن عەلیمرادی ١٦ مانگی زیندانی بەسەردا سەپا
ناوی ١٩ هاونیشتمانی بەندکرا لە بەندیخانەی شاری شنۆ لەوانە سێ ناڕازی کە حوکمی سەرەتایی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە
کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود کوژرا
مامۆستا ئاڕمان سادقی حوکمی زیندان، قامچی و ستاندنەوەی جلی مامۆستایەتیی بەسەردا سەپێندرا
چارەنووسی میرمنداڵێکی کورد دوای ٧ مانگ لە بەندیخانەی ورمێ ناڕوونە
مامۆستا مەلا سابیر خودامرادی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی و ٧٤ قامچی بەسەردا سەپا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

233 حاڵەتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە سێ مانگی هاوینی 1396دا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2017-10-04
  • کات: 19:55

لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵیشدا 233 حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە.
لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان لە ئێستادا هەستیارییەکی تایبەتتر لە جارانی وەرگرتوە و هەر لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا کۆمەڵێک ناڕەزایەتیی جەماوەریی لە شارەکانی بانە و سنە لێکەوتەوە، بەڵام لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا هەر نەبێ 50 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. بەپێی زانیاری و بەدواداچوونی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو 50 کەسە 23 کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون، دوو کەسیان بەهۆی تەقە و ڕاوەدوونانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکان بەربوونەتەوە و گیانیان لە دەست داوە و 25 کەسیشیان بریندار بوون.
کوژران و برینداربوونی 50 کۆڵبەر و کاسبکار لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهار و سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 37 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کەوتبوونە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان و ئامارەکان نیشان دەدەن کە لە وەرزی هاویندا سیاسەتی دوژمنکارانە و کوردکوژیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و رەوتی سەرکوتەکە توندتر بووە.
هەر لە ماوەی سێ مانگی هاویندا ئەوەندەی سەرچاوەکانی هەواڵ باس دەکەن 95 چالاک و هەڵسووری سیاسی و مەدەنی لە کوردستان بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات و چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و زیندانی کراون. لەو دەیان کەسە بەشێکیان دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تا دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و 12 کەسیان سزای لە دوو ساڵ زیندان‌ڕا بگرە تا سزای درێژخایەنی 30 ساڵ بەندکرانیاندا بەسەردا سەپاوە و بەندکراوێکی کوردیش بە تۆمەتی محاربە حوکمی ئێعدامی دراوەتێ.
گرتن و حوکمدرانی 96 چالاک و هەڵسووری کورد لە وەرزی هاوین لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا هەرنەبێ 106 کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون.
دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هەر لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا سزای ئێعدامی لەسەر 34 بەندکراوی کورد جێبەجێ کردوە. لەو 34 کەسەی لەو ماوەیەدا لەدار دراون و ناوەکانیان ئاشکرا کراوە بەشی هەرە زۆریان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر ئێعدام کراون و زیندانییەکی سیاسیی کوردیش بەهۆی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی و چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی لەدار دراوە. جێی باسە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاردا 15 زیندانیی کوردی لە دار دابوو و بەو پێیە ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لەو وەرزەدا لە چاو سێ مانگی بەهار زیاتر لە دوو هیندە زیادی کردوە.
هەر لە ماوەی ئەو سێ مانگەی هاویندا 6 کەس بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و برینداربوون گەیشتە 28 کەس.
خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی خەفەتباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە خەسارەکانی لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گەلێ زیاترە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا ئەوەندەی زاندراوە و بە میدیایی کراوە، 34 کەس لە کوردستان بەهۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە کە 32 کەسیان ژن بوون. ئاماری پەنابردن بۆ خۆکوژی لەو ماوەیە دوو هیندەی قوربانیانی ئەو دیاردەیە بووە کە یان خۆکوژییەکانیان سەرکوتوو نەبوون یان کەسوکاریان بەوەخت توانیویانە بە هانایانەوە بچن و لە مردن ڕزگاریان بکەن. جێی بیرهێنانەوەیە کە لە وەرزی بەهاریشدا 35 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتبوو و کارناسانی کۆمەڵایەتی دەڵێن بارودۆخی سیاسی، ئابووری و کلتووری و کۆمەڵایەتیی کوردستان هۆکاری سەرەکیی ئەو خۆکوژییە زۆرەن کە لە کوردستاندا ڕوو دەدەن.
لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا هەر نەبێ 13 کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار زیانیان بەرکەوتوە. لەوەندە کەسە 9 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 4 کەسیان بریندار و نقوستان بوون. لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا 25 کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دابوو و بریندار ببوون. بەردەوامیی گیانلەدەستدان و نقوستانبوونی کرێکاران لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار ده‌بن بیمەن ‌و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به‌ تایبه‌ت کرێکارانی که‌رتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیه‌ک دانین.
ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ڕاگەیەندراوە.
بۆ دانلۆدی خشتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێ مانگی هاوینی 1396دا کلیک لەسەر ئەو لینکە بکەن
[pdfjs-viewer url=”http%3A%2F%2Fchawnews.com%2Fwp-content%2Fuploads%2F2017%2F10%2Fhawini-1396.pdf” viewer_width=100% viewer_height=1360px fullscreen=true download=true print=true]

بابەتی پێوەندیدار

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا

2023-12-05

2023-12-01
هەواڵ

by CHRIK

سێدارە

دوو زیندانی خەڵکی ئیلام لەسێدارە دران

by CHRIK
2023-12-01
  • دوو مامۆستای ئایینی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران

    دوو مامۆستای ئایینی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران

    هەواڵ
  • دوو زیندانی خەڵکی ئیلام لەسێدارە دران

    دوو زیندانی خەڵکی ئیلام لەسێدارە دران

    سێدارە, هەواڵ
  • مامۆستا مەلا حسێن عەلیمرادی ١٦ مانگی زیندانی بەسەردا سەپا

    مامۆستا مەلا حسێن عەلیمرادی ١٦ مانگی زیندانی بەسەردا سەپا

    هەواڵ
  • ناوی ١٩ هاونیشتمانی بەندکرا لە بەندیخانەی شاری شنۆ لەوانە سێ ناڕازی کە حوکمی سەرەتایی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە

    ناوی ١٩ هاونیشتمانی بەندکرا لە بەندیخانەی شاری شنۆ لەوانە سێ ناڕازی کە حوکمی سەرەتایی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە

    هەواڵ
  • کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود کوژرا

    کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود کوژرا

    کۆڵبەر و کاسبکار, هەواڵ
233 حاڵەتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە سێ مانگی هاوینی 1396دا

233 حاڵەتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە سێ مانگی هاوینی 1396دا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2017-10-04
  • 19:55

لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵیشدا 233 حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە.
لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان لە ئێستادا هەستیارییەکی تایبەتتر لە جارانی وەرگرتوە و هەر لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا کۆمەڵێک ناڕەزایەتیی جەماوەریی لە شارەکانی بانە و سنە لێکەوتەوە، بەڵام لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا هەر نەبێ 50 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. بەپێی زانیاری و بەدواداچوونی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو 50 کەسە 23 کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون، دوو کەسیان بەهۆی تەقە و ڕاوەدوونانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکان بەربوونەتەوە و گیانیان لە دەست داوە و 25 کەسیشیان بریندار بوون.
کوژران و برینداربوونی 50 کۆڵبەر و کاسبکار لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهار و سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 37 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کەوتبوونە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان و ئامارەکان نیشان دەدەن کە لە وەرزی هاویندا سیاسەتی دوژمنکارانە و کوردکوژیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و رەوتی سەرکوتەکە توندتر بووە.
هەر لە ماوەی سێ مانگی هاویندا ئەوەندەی سەرچاوەکانی هەواڵ باس دەکەن 95 چالاک و هەڵسووری سیاسی و مەدەنی لە کوردستان بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات و چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و زیندانی کراون. لەو دەیان کەسە بەشێکیان دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تا دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و 12 کەسیان سزای لە دوو ساڵ زیندان‌ڕا بگرە تا سزای درێژخایەنی 30 ساڵ بەندکرانیاندا بەسەردا سەپاوە و بەندکراوێکی کوردیش بە تۆمەتی محاربە حوکمی ئێعدامی دراوەتێ.
گرتن و حوکمدرانی 96 چالاک و هەڵسووری کورد لە وەرزی هاوین لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا هەرنەبێ 106 کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون.
دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هەر لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا سزای ئێعدامی لەسەر 34 بەندکراوی کورد جێبەجێ کردوە. لەو 34 کەسەی لەو ماوەیەدا لەدار دراون و ناوەکانیان ئاشکرا کراوە بەشی هەرە زۆریان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر ئێعدام کراون و زیندانییەکی سیاسیی کوردیش بەهۆی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی و چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی لەدار دراوە. جێی باسە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاردا 15 زیندانیی کوردی لە دار دابوو و بەو پێیە ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لەو وەرزەدا لە چاو سێ مانگی بەهار زیاتر لە دوو هیندە زیادی کردوە.
هەر لە ماوەی ئەو سێ مانگەی هاویندا 6 کەس بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و برینداربوون گەیشتە 28 کەس.
خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی خەفەتباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە خەسارەکانی لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گەلێ زیاترە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا ئەوەندەی زاندراوە و بە میدیایی کراوە، 34 کەس لە کوردستان بەهۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە کە 32 کەسیان ژن بوون. ئاماری پەنابردن بۆ خۆکوژی لەو ماوەیە دوو هیندەی قوربانیانی ئەو دیاردەیە بووە کە یان خۆکوژییەکانیان سەرکوتوو نەبوون یان کەسوکاریان بەوەخت توانیویانە بە هانایانەوە بچن و لە مردن ڕزگاریان بکەن. جێی بیرهێنانەوەیە کە لە وەرزی بەهاریشدا 35 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتبوو و کارناسانی کۆمەڵایەتی دەڵێن بارودۆخی سیاسی، ئابووری و کلتووری و کۆمەڵایەتیی کوردستان هۆکاری سەرەکیی ئەو خۆکوژییە زۆرەن کە لە کوردستاندا ڕوو دەدەن.
لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا هەر نەبێ 13 کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار زیانیان بەرکەوتوە. لەوەندە کەسە 9 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 4 کەسیان بریندار و نقوستان بوون. لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا 25 کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دابوو و بریندار ببوون. بەردەوامیی گیانلەدەستدان و نقوستانبوونی کرێکاران لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار ده‌بن بیمەن ‌و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به‌ تایبه‌ت کرێکارانی که‌رتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیه‌ک دانین.
ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ڕاگەیەندراوە.
بۆ دانلۆدی خشتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێ مانگی هاوینی 1396دا کلیک لەسەر ئەو لینکە بکەن
[pdfjs-viewer url=”http%3A%2F%2Fchawnews.com%2Fwp-content%2Fuploads%2F2017%2F10%2Fhawini-1396.pdf” viewer_width=100% viewer_height=1360px fullscreen=true download=true print=true]

بابەتی پێوەندیدار

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا

2023-12-05
مامۆستایەکی زمانی کوردی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

مامۆستایەکی زمانی کوردی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

2023-12-05
دوو مامۆستای ئایینی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران

دوو مامۆستای ئایینی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران

2023-12-05
دوو زیندانی خەڵکی ئیلام لەسێدارە دران

دوو زیندانی خەڵکی ئیلام لەسێدارە دران

2023-12-01
Next Post
محەممەد نەزەری: هەتا وڵامم نەدرێتەوە مانگرتنەکەم ناشکێنم

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی