خۆکوژی، هەر وەکوو ڕابردوو دیاردەی تڕاژیدیکی کوردستانە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم 170 کەس لەو سەدان کەسەی هەوڵی خۆکوژییان داوە، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.
بەپێی بانکی زانیارییەکانی “چاونیوز”، ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لانیکەم زیاتر لە 35 کەس خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 26 کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. ئەوانەش کە لە مانگی پووشپەڕدا خۆیان کوشتبوو 28 کەس بوون و لە وەرزی بەهاریشدا ئەوەندەی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردبوو، 72 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتبوو. بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا خۆیان کوشتوە و ناو و نیشانیان تۆمار کراوە، گەیشتە 126 کەس.
شایانی باسە کە خۆکوشتنی 126 کەس لە ماوەی 5 مانگی ڕابردوو لە حاڵێکدایە کە ساڵی ڕابردووش لانیکەم 170 کەس لهو سهدان کهسهی بههۆی جۆراوجۆی وهک ههژاری، بێهیوایی و کێشهی خێزانییەوە ههوڵی خۆکوشتنیان دابوو؛ هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان به ژیانیان هێنابوو. لەو 170 کەسە 62 کەسیان پیاو و 108 کەسیان ژن بوون و کهم تهمهنترینیان کوڕێکی 12 ساڵ و بهتهمهنترینیان پیاوێکی تهمهن 63 ساڵ بووه.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،