لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یووسف حاجی خۆش ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و دەستەی بەڕێوەبەری بەرەی یەکگرتووی کورد، لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی قازی “ئەنساری” بە سێ ساڵ و چوار مانگ زیندانی سزادرا.
ئەم هاونیشتمانییە بە “هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کرابوو.
یووسف حاجی خۆش لە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دەستبەسەر و دوای نزیکەی مانگێک بە دانانی کەفالەتی یەک ملیار تۆمان بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندی بەرەی یەکگرتووی کورد خەڵکی گوندی “کۆنە قەڵا” سەر بە شاری شنۆیە.