چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٩ی بەرفرانباری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “قەبەغڵوو” سەر بە شاری سەقز بەناوی “ئەحمەد سادقی” بە تەقەی هێزەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی خۆی لەدەست دا.
ئەو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی سنووریی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
ئەحمەد سادقی خێزاندار و خاوەن منداڵێکە.