چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی “مین” لاقێک و چاوێکی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی “چاونیوز”(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ “فواد مەهدی ئیبراهیمیان” تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی سەردەشت وێڕای دوو کۆڵبەری دیکە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانەکانی سەرەتا بانە و دواتر شاری تەورێز گوازرایەوە کە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لاقی ڕاست و چاوی چەپی لە دەست داوە.
ئەو کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی شاری تەورێز نەشتەرگەری چاوی بۆ فواد کراوە کە بەداخەوە سەرکەوتوو نەبووە و چاوی چەپی لە دەست داوە.
فواد مەهدی ئیبراهیمیان پێشتر لە نەشتەرگەرییەکدا لاقی ڕاستی بڕابووەوە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.