کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لە دەست دا.
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەرزاییەکانی گوندی کانی زەرد تەقەیان لە کاروانێكی کۆڵبەران کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم سلێمانی، خێزاندار و خاوەنی ٥ منداڵ و خەڵکی گوندی”کانی زەرد”ی سەربە شاری سەردەشت گیانی لە دەست داوە.
کوژرانی ئهو کۆڵبهره کورده له حاڵێک دایه که ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەش، کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانی کورد، لە شاری سەردەشت، کهوتنه بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “لوقمان محەممەدزادە” خێزاندار و تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی گوندی “شەمۆڵە”ی سەر بە شاری ڕەبەت بە سەختی بریندار بوو.
کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی کوردستان لە کاتێکدایە کە بە پێی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” لە کاتێکدا کە لە ماوەی سێ مانگی زستانی ساڵی ڕابردوو هەر نەبێ 54 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون، یان بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە دەست داوە.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،