له پیرانشار کچێکی تازه‌لاو خۆی کوشت و کۆتایی به ژیانی هێنا.
ڕؤژی دووشه‌ممه، 8ی جۆزه‌ردان تازه‌لاوێک له پیرانشار به ناوی سارا ئاکفووده (کانی) خۆی هه‌ڵاواسیوه و کۆتایی به ژیانی هێناوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری “چاونیوز” بنه‌ماڵه‌ی کانی که له بنه‌ڕه‌تدا فه‌رهه‌نگی و خه‌ڵکی مه‌هابادن، که‌سانێکی خۆشناون و تا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی کانی نه‌زاندراوه.
خۆکوژیی کانی ئاکفووده له پیرانشار له حاڵێکدایه که له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا زیاتر له 40که‌س له کوردستان هه‌وڵی خۆکوژییان داوه که به داخه‌وه زیاتر له 20 که‌س له‌وان گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردان و له ماوه‌ی 8 ڕۆژی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ڕه‌زا ڕۆستهمزاده له سه‌قز، شیما قه‌ره‌نی له مه‌هاباد، ئیلاهه ئه‌حمه‌دیان له سه‌قز، ئاره‌ش وه‌یسی له کامیاران، سه‌حه‌ر ئه‌یوبوه‌ند له مه‌ریوان و کامیل ب له دیوانده‌ره خۆیان کوشتوه.
کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماری زۆری خۆکوژییه‌کان به‌تایبه‌ت له ته‌مه‌نی مێرمنداڵی و لاوه‌تی به دیارده‌یه‌کی ترسناکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانن و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کانیان سه‌باره‌ت به‌م کاره‌ساته وریا کردووته‌وه.
پزیشکی قانوونیی ئێرانیش دەڵێ لە ئێران، رۆژانە بە شێوەی نێونجی ١٣کەس خۆیان ده‌کوژن و کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن هۆکاری زۆربوونی خۆکوژی له ئێران بۆ بارودۆخی خرابی دەروونی، ئابووری، بێ‌کاری و نەبوونی داهاتوویەکی روون ده‌گه‌ڕێته‌وه.