چاونیوز: ژنێک لە دەڤەری ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی هات.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، ژنێکی خەڵکی ئاوایی سۆفیکانی دەڤەری سۆمابرادۆست سەربە شاری ورمێ بە ناوی بەسێ نیکبەخت ٤٢ ساڵە لەبەر کێشەی خێزانی و گرفتی کۆمەڵایەتی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لەبەر سەختی برینەکانی کۆتایی بە ژیانی هات.
بە پێی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی بەفرانبار بە شێوازی جۆراوجۆر و لەبەر کێشەی کۆمەڵایەتی، ئابووری، بێکاری، هەژاری و… خۆیان کوشتووە و ناو و نیشانیان تۆمار کراوە، گەیشتووتە ١٢٩ کەس.