بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، دوای ڕەشبگیرییەکەی کوردستان، ئەمجارە لە شاری شنۆ شەش هاونیشتمانی بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەهۆکاری نەزانراو دەسبەسەر کران.
چاونیوز پێشتر ناوی چوار کەس لەو هاونیشتمانیانەی شاری شنۆ (جەماڵ قاسمی، سەید لوقمان تاهیری، غەفوور ئەسپەندار و جەماڵ نەهالی) بڵاو کردبۆوە.
سەرچاوەیەک لە شاری شنۆ بەچاونیوزی راگەیاند وێڕای ئەو چوار کەسە دوو هاونیشتمانی دیکە بەناوەکانی شۆرش بەرهەم و جوبرەئیل شەعبانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی نهێنی بەڕێ کراون.