ئه‌ییوب ئه‌سه‌دی، زیندانیی سیاسیی کوردی خه‌ڵکی مه‌ریوان که سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی بۆ زیندانی کاشمه‌ر دوور خراوه‌ته‌وه، نه‌خۆشیی گورچیله بڕستی لێبڕیوه و چاوی چه‌پی خه‌ریکه کوێر ده‌بێ؛ به‌ڵام نه چاره‌سه‌ریی پزیشکی بۆ ده‌کرێ و، نه مه‌ره‌خه‌سیی ده‌درێتێ که بۆ خۆی وه‌دوای ده‌رد و مه‌رگی خۆی که‌وێ.
ئه‌ییوب ئه‌سه‌دی ماوه‌ی 6 ساڵه له زیندان دایه و له‌و ماوه‌یه‌دا له هه‌موو مافێکی زیندانیی سیاسی و یه‌ک له‌وان مافی چاره‌سه‌ری پزیشکی و مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش بووه.
ناوبراو له ئێستادا و له کاتێکدا نه‌خۆشییه‌کانی ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیوه جارێکی دی داوای مه‌ره‌خه‌سی بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشکی کردوه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به بیانووی ئه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک له‌و زیندانه له کاتی مهرهخهسیدا ڕایان کردوه، ئه‌ویان له‌و مافه‌ی بێبه‌ش کردوه.
ئه‌ییوب ئه‌سه‌دی جۆزه‌ردانی ساڵی ڕابردوو بۆ ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین به سه‌پاندنی سزای 20 ساڵ زیندانه‌که‌ی، پێنه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی، پێڕانه‌گه‌یشتن به نه‌خۆشییه‌کانی و بێبه‌شیی له مافه‌کانی وه‌ک زیندانییه‌کی سیاسی مانی له خواردن گرت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هیچ وه‌ڵامێک به داواکانی نه‌درایه‌وه له‌سه‌ر پێداگریی بنه‌ماڵه‌که‌ی دوای 29 ڕۆژ مانگرتنه‌که‌ی شکاند.
ئەیوب ئەسەدی لە ڕێكەوتی 25ی جۆزەردانی ساڵی 1390 وێڕای محەممەدحوسێن ڕەزایی لە لایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە لە دەوروبەری ئاوایی “بۆڕیەر” سەر بە شاری سەوڵاوا دەستبەسەر كرا. ناوبراو پاش چەند مانگ دەستبەسەركران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعات لە دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆكایەتیی قازی بابایی بە تۆمەتی “هاوكاری كردنی یەكێك لە حیزبە كوردییەكان” حوكمی 20 ساڵ زیندان‌و دوور خرانەوە بۆ زیندانی كاشمەری بەسەردا سەپێندرا.
ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی 28ی خاكەلێوەی ساڵی 1392 لە لایەن ناوەندی جێبەجێ كرانی حوكمەكانی زیندانەوە بانگ كرا و ڕاستەوخۆ لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەوە بۆ زیندانی كاشمەر دوور خرایەوە.