[ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە]
کوردستانی ئێران لە سێ مانگی زستانی ١٤٠٣ و لە وەرزی چوارەمی ئەمساڵیشدا سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنە سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکاندا ئەزموون کرد.
بەپێی ئەو داتا و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای خۆی تۆماری کردوون، لە ماوەی سێ مانگی زستانی ١٤٠٣دا زیاتر لە هەزار حاڵەتی پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە کە ئەم ناوەندە زیاتر لە ٤٠٠ حاڵەت لەوانی تۆمار کردوە.