چوار چالاکی سەندیکای مامۆستایانی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “ئارام محەممەدی، تەحسین مستەفا، سەیوان سولەیمانی و ئارام قادری” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بەدژی نیزام” لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە، هەریەکەیان بە چوار مانگ زیندان مەحکووم کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە #چاونیوزی ڕاگەیاند، زیندانیکردنی ئەم چوار چالاکوانەی سەندیکای مامۆستایان لەلایەن دادگاوە جارێ بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕاگیراوە.
ئەم چوار چالاکەی سەندیکای مامۆستایان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردان پاش دانانی کەفالەت ئازاد کران.