چاونیوز: ڕۆژی یەک شەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠، خوێندکارێکی خەڵکی شاری “سایین قەڵا” بەناوی “ئومید وەلیزادە” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ئومید وەلیزادە لە زانستگەی ورمێ سەرقاڵی خوێندن بوو.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتنی ئەو هاونیشتمانییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.