ساسان چەمەن ئارا لە ڕایەڵەی كۆمەڵایەتی (x) ڕایگەیاند: پەروەندەكەم بۆ لقیی یەكی دادگای ئینقلابی ئیلام بەڕێ كرا.
ئەو چالاكە مەدەنییەی خەڵكی ئیلام ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە بەبێ بەڵگەی قەزایی لە ماڵەکەی خۆی، دەسبەسەر کرا.
كاك ساسان پێشتریش لە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١، لەحاڵێکدا بۆ کارێک سەردانی تارانی کردبوو، دەسبەسەر و دوای ١٠٩ ڕۆژ لێپرسینەوە و ڕاگرتن، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.