ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە ناوی”شوعەیب زارعی” خەڵك ئاوایی “تەختە” سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە دەورووبەری بنکەکانی ئەو حیزبە لە زڕگوێز سەر بە پارێزگای سلێمانی لە لایەن دەست و پێوەندییە ترۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کرا.
سەرچاوەیەك لە ناو كۆمەڵە پشت ڕاستی كردەوە كە; ناوبراو لە لایەن کەسێکی سەر بە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بە دەمانچە تێرۆر كراوە.
دوای چەند كاتژمێر لەو ڕووداوە ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بکوژی”شوعەیب زارعی” بەر لەوەی دەربازی ئێران بێت لە شاری سنووریی پێنجوێن دەسبەسەر کردووە.