سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، دوو خوشک بە ناوەکانی “ئەوین ئەحمەدی” و “ساریا ئەحمەدی” کچی عیسمەت، خەڵکی گوندی “جارچلی” سەر بە شاری ورمێ و کەسێکی دیکەش بەناوی “ڕۆژبین ئەفسوون”، بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری ورمێ بە چاونیوزی ڕاگەیاند: دەوری کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانیی چوارشەممە، هێزە ئەمنییەکان بە چەند ئۆتۆمبێلێکی تایبەتەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکی ئەو دوو خوشکە لە گوندی جارچلی لە بەردەم قوتابخانەی ئاوایی و بە توندوتیژی ئەو دوو خوشکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان برد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، ڕێوڕەسمی نەورۆز بە بەشداریی نزیک سەد هەزار کەس لە شاری ورمێ بەڕێوەچوو و تێدا ژن و پیاوی کورد بە شایی و هەڵپەڕکێ پێشوازیان لە سەری ساڵ و نەورۆز کرد.