چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانسار بەناوی “یاسر مەنگوڕی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نەزانراو گواسترایەوە.
وێرای ئەوەیکە بنەماڵەیەکی بەردەوام بەدوای هۆکار و شوێنی ڕاگرتنی “یاسر مەنگوڕی”دا بوونە بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو هاونیشتمانییە لەبەردەست دانییە.