چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری سەرپێڵی زەهاو بە ناوی سامان ڕەزایی لە کاتی لەوەراندنی ڕانەمەڕ لە نزیک ئاوایی “ملەدزگە” بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بە سەختی بریندار بوو.
سامان ڕەزایی ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.