شەوی شەممە ٢٣ی خاکەلێوە، هاونیشتمانییەک بە ناوی “محەممەد ساڵحی” خەڵکی گوندی “بێکەش” سەر بە شاری بانە، لە ناوچەی سنووریی ئەم دەڤەرە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە تەقەی لێ کرا و بەتوندی بریندار کرا.
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لە سەر و پشتی ئەم هاونیشتمانییە کردووە.
ناوبراو بەهۆی ناجێگیربوونی ڕەوشی تەندروستیی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی سنە کراوە و هەنووکە لە بەشی تایبەتدا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
محەممەد ساڵحی خێزاندار و منداڵێکی هەیە.