چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، لاوێکی کورد بە ناوی “سالار چاوشی” کوڕی “عەبدوڵڵا”، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی “حاجی لەکـ”ـی ناوچەی چۆمی مەجیدخانـ”ـی بۆکان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، دەسبەسەر کرا.
بە پێێ هەواڵی چاونیوز، سالار دوای ئەوەیکە بانگی ئەم ناوەندە ئەمنییەنییە کراوە، هەر لەوێش هێرش کراوەتەسەری و سووکایەتی پێکراوە و دواتر لەلایەن ئەندامانی ئیتلاعاتی لێی دراوە. تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردن و چارەنووسی ئەم گەنجە نەزانراوە.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە، پێشتر لە رێکەوتی ۱۰ پووشپەڕ باوکی سالار چاوشی(عبداللە چاوشی) بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرابوو و لەوێ بە بێ بەڵگەی دادگا دەستبەسەر و دوای لێپێچینەوە بۆ گرتووخانەی حکوومەت لە ورمێ گواسترابوویەوە. ناوبراو لە رۆژی ۲۱ گەلاوێژ بە دانانی بارمتەی ۱۰۰ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.